riklam

ئه‌ڵمانیا.. داعش چونه‌ته‌ ناو په‌نابه‌رانه‌وه‌

جیهان 09:44 AM - 2016-02-14
.

.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانیا "گیورگ ماسین" بڕوابوونی خۆی به‌بوونی ستراتیژیه‌تێكی رون وئاشكرای رێكخراوی تیرۆرستی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش راگه‌یاندو ده‌ڵێت، ئه‌م رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ توانیویه‌تی خۆی بخاته‌ناو ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌وه‌ كه‌به‌ره‌و ئه‌وروپا هاتوون.

ئه‌م لێدوانه‌ی گیورگ ماسین رۆژی هه‌ینی ١٢ی شوباتی ٢٠١٦ له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ناوخۆی سه‌رۆكی ده‌سته‌كانی هه‌واڵگری یه‌كێتی ئه‌وروپادا هات كه‌له‌سویسرا به‌رێوه‌چوو، رونیشیكرده‌وه‌، كه‌رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌یه‌وێت ئه‌وده‌رفه‌ته‌ له‌نێو كۆچه‌راندا بقۆزێته‌وه‌ بۆبه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانیا به‌دیاریكراوی باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش چه‌ندین ته‌كتیكی به‌كارهێناوه‌، له‌وانه‌، ده‌یانه‌وێت بگه‌نه‌ هاوڵاتیانی ئه‌وروپاو ده‌یانه‌وێت ئه‌وروپیه‌كان وا لێ بكه‌ن به‌چاوی تیرۆره‌وه‌ سه‌یری هه‌موو په‌نابه‌ران بكه‌ن تاهه‌ستی ترسیان به‌رامبه‌ر به‌په‌نابه‌ران لا په‌یداببێت.

 گیورگ ماسین به‌ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیای راگه‌یاند: رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌وه‌ش زیاتر ده‌یه‌وێ ناو وناوبانگی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بشكێنێت كه‌ داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه‌ تاحاڵه‌تێكی وابخوڵقێنێت كه‌بواری وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتیان له‌ئه‌وروپا ته‌سك بكرێته‌وه‌و له‌بری پێشوازی وه‌رنه‌گیرێن.

تاكتیكێكی گرنگی تری ئه‌م تیرۆریستانه‌ ده‌رخستنی تواناو هێزی خۆیانه‌ له‌به‌رده‌م لایه‌نی تردا.

گیورگ ماسین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌له‌م دواییه‌دا چه‌ند حاڵه‌تێكی جۆراوجۆر هه‌بووه‌ له‌ناو په‌نابه‌راندا، ئه‌ویش ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌جیهادیه‌كان خۆیان لای ده‌سته‌ی پێشوازی ئه‌وروپا بۆ په‌نابه‌ران وده‌سه‌ڵاتدارانی تۆماركردوه‌و په‌نجه‌مۆریان گیراوه‌و ناوی خۆیان نوسیوه‌و داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه‌، پاشان له‌ناو په‌نابه‌راندا وه‌ك په‌نابه‌ر له‌و كه‌مپانه‌دا ژیاون، به‌ڵام  وه‌ك ده‌ركه‌وت هه‌وڵیانداوه‌ پلانی هێرشی تیرۆرستی دارێژن،  كه‌هه‌ر به‌ڕاستی هێرشی تیرۆرستیان ئه‌نجامداوه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له‌ پاریس رویدا ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌تیرۆرستان ده‌یانه‌وێ هێزو توانای خۆیان ده‌رخه‌ن.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket