riklam

سعودیه‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كات

جیهان 09:32 AM - 2016-02-14
بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك له‌توركیا

بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك له‌توركیا

سوپای سعودیه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كات.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای سعودیه‌ رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ریاز ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك ده‌كات له‌توركیا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی سعودیه‌ سه‌ردانی بنكه‌ی ئینجه‌رلیكیان كردووه‌.

لایخۆشییه‌وه‌ كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیبوو بۆ به‌شداری كردنی سعودیه‌ بۆله‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

PUKmedia  و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket