riklam

ئه‌مریكا له‌سه‌ر بۆردومانكردنی یه‌په‌گه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ هاته‌ ده‌نگ

جیهان 01:11 AM - 2016-02-14
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا بۆردومانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و سوپای شۆڕشگێرانی سوریای له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌شاری عزاز كردبوو، به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌ جیهانیه‌كان ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ده‌نگ . 

به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ره‌سمی روانگه‌ی سوریا بۆمافه‌كانی مرۆڤ ،  كه‌له‌ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نساوه‌ وه‌ریگرتووه‌، له‌دوای بۆردومانكردنی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و سوپای سوریای دیموكرات و سوپای شۆڕشگێڕانی سوریا ، ئه‌مریكا داوای وه‌ستانی بۆردومانه‌كانی كرده‌وه‌ له‌توركیا . 

 

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌وتارێكیدا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاندبوو،  جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكایان به‌بۆردومانی شه‌ڕڤانانی كورد  ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ . 

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا بۆردومانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ی له‌ دوو گوندی سه‌ربه‌ شاری عزاز كردبوو له‌باكوری حه‌له‌ب . 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket