riklam

سوپای توركیا ده‌ستی به‌بۆردومانكردنه‌وه‌ی یه‌په‌گه‌ كرد

کوردستان 12:30 AM - 2016-02-14
.

.

دوای بۆردومانكردنی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و شۆڕشگێڕانی سوریا ، له‌ دوو گوندی ناوچه‌ی عه‌زاز ، كه‌مێك پێش ئێستا سوپای توركیا ده‌ستی به‌بۆردومانكردنی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و سوپای دیموكراتی سوریا كرد به‌ناوچه‌ی دێرجه‌مال له‌ له‌سنوری عه‌فرین كرد. 

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، سوپای توركیا به‌چه‌كی قورس شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ وسوپای دیموكراتی سوریا له‌ناوچه‌ی دێر جه‌مال كه‌له‌هه‌فته‌ی رابردوودا كۆنتڕۆڵكراوه‌ بۆردومان ده‌كات .

 

وتیشی: بۆردومانه‌كه‌ تاكو ئێستا به‌رده‌وامه‌ و شه‌ڕڤانان هیچ وه‌ڵامێكیان بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی سوریانیه‌ .

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket