riklam

پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار گه‌یشتنه‌وه‌ی لای كه‌سوكاره‌كانیان

کوردستان 11:13 PM - 2016-02-13
.

.

دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئازادكردنی سێ پاسه‌وانه‌كه‌ی لیوانی پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆمار وهه‌شت هاووڵاتی تر بڵاوكرایه‌وه‌ ، كه‌مێك پێش ئێستا گه‌یشتنه‌وه‌ی لای كه‌سوكاره‌كانیان  له‌ قه‌زای خورماتوو . 

مه‌لاكه‌ریم شكور به‌رپرسی میحوه‌ری خورماتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا سێ پاسه‌وانه‌كه‌ی لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆمارو هه‌شت هاووڵاتی تری كورد و هاووڵاتیه‌كی تری عه‌ره‌ب گه‌یشتنه‌وه‌ قه‌زای خورماتوو . 

وتیشی: دوای پێشوازیكردن لێیان له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیه‌وه‌ راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان كرانه‌وه‌. 

له‌باره‌ی ته‌ندروستیانه‌وه‌ مه‌لاكه‌ریم ووتی ، ته‌ندروستیان جێگربووه‌. 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket