riklam

BBC : توركیا نیگه‌رانه‌ له‌به‌هێزبوونی كورده‌كانی رۆژئاوا

کوردستان 09:50 PM - 2016-02-13
.

.

كه‌ناڵی BBC له‌راپۆرتێكیدا له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوندێك و فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی نزیك له‌شاری عزازی باشوری عه‌فرین ئاماژه‌ به‌ترسانی توركیا ده‌كات له‌به‌هێزبوونی كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان . 

 

كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، تۆپخانه‌كانی توركیا له‌ سنوری نێوان عه‌فرین – توركیا ، بۆردومانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌یان كردوه‌و چه‌ند سه‌نگه‌رێكیان كردوه‌ته‌ ئامانج . 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌، بۆردومانه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌رگوندێك و فڕۆكه‌ خانه‌ی منگ  بووه‌ له‌ شه‌ش كیلۆمه‌تری شاری عزازدا بووه‌و تاكو ئێستا زیانه‌ گیانی و ماددیه‌كان نه‌زانراوه‌ .

 

له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌ی BBC دا هاتووه‌، توركیا نیگه‌رانی به‌هێزبوونی كورده‌كانه‌ له‌باكور سوریا ( رۆژئاوای كوردستان ) . 

 

PUKmedia  و، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket