riklam

پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار رزگاركران

کوردستان 09:18 PM - 2016-02-13
.

.

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ رفێندرابوون  ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمارو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و شۆفێررزگاركران . 

 

مه‌لا كه‌ریم شكور ، به‌رپرسی میحوه‌ری خورماتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند،  دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌بێت ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆمارو پاسه‌وانی سنورو چوار هاووڵاتی و شۆفێر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ رفێندرابوون  ،ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئازادكران . 

 

وتیشی: سێ پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆمار و چوار پاسه‌وانی هێزه‌كانی سنورو چوار هاووڵاتی و شۆفێرن ، كه‌ له‌ یه‌ك سه‌عاتی داهاتوودا ده‌گه‌نه‌ ناو قه‌زای خورماتوو . 

 

رونیشكرده‌وه‌ ،به‌پێی زانیاریه‌كام ته‌ندروستیان جێگیره‌ .

 

PUKmedia    سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket