riklam

ئه‌م وڵاته‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری راگرت

جیهان 09:02 PM - 2016-02-13
.

.

حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری وه‌رگرتنی  په‌نابه‌ری له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن راوێژكاری ئه‌نجێلا میركله‌وه‌ داوایان لێكرابوو كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ربگرن . 

 

مانوێل ڤاڵس سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشوازی له‌  هیچ  په‌نابه‌رێك ناكات ، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری . 

 

له‌كۆنفرانسی میونیخدا ، ئه‌نجێلا مێركل داوایكردبوو، كه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی وه‌رده‌گیرێن به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌سه‌ر وڵاتی ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپادا دابه‌ش بكرێن ، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، ته‌نها توانای وه‌رگرتنی 30 هه‌زار په‌نابه‌ر هه‌یه‌ و هیچ ژماره‌یه‌كی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ وه‌رناگرین . 

 

پێده‌چێت وته‌كانی مانوێل ڤاڵسی سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رێكه‌وتنی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بێت له‌سه‌ر دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران له‌و كیشوه‌ره‌دا . 

 

 

PUKmedia  و، سامان یاروه‌یس 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket