riklam

ئۆغلۆ : هێرشده‌كه‌ینه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

کوردستان 08:17 PM - 2016-02-13
.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌وتارێكیدا له‌شاری ئیرزینكان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ . 

 

ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، وه‌ك چۆن  له‌خاكی عیراق و قه‌ندیل هێرشده‌كه‌ینه‌ سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان ، به‌و شێوه‌یه‌ش هێرشده‌كه‌ینه‌ چه‌كدارانی یه‌په‌گه‌ كه‌ به‌لای توركیاوه‌ به‌تیرۆرست دانراون . 

 

رونیشكرده‌وه‌  ، هاوكات هاوپه‌یمانان و پشتیوانه‌كانمان له‌و  كاره‌دا له‌گه‌ڵمان ده‌بن ، چونكه‌ زۆر به‌ڕوونی پێمان ووتوون كه‌ یه‌په‌گه‌ تیرۆرسته‌ و مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و توركیا هه‌یه‌ ، ئه‌وانیش پشتیوانیان كردوین . 

 

هاوكات له‌گه‌ڵ وته‌كانی داود ئۆغلۆ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی توركیا  شه‌ڕڤانیان له‌ نزیك شاریر عزاز له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی منگ بۆردومانكردوه‌ .

 

PUKmedia  و، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket