riklam

فه‌رمانده‌یه‌ك : توركیا ده‌یه‌وێت یه‌په‌گه‌ بكات به‌تیرۆرست

کوردستان 08:14 PM - 2016-02-13
.

.

فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌په‌گه‌ له‌كانتۆنی عه‌فرین له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی توركیا و هه‌روه‌ها بۆردومانكردنی شه‌ڕڤانان ، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات  ،توركیا ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر بیانویه‌ك بێت یه‌په‌گه‌ بكات به‌تیرۆرست . 

 

فوران خه‌لیل فه‌رمانده‌ له‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌كانتۆنی عه‌فرین له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، به‌لای ئێمه‌وه‌ روونه‌ كه‌ توركیا چۆن ململانێ و دژایه‌تی یه‌په‌گه‌ و كورده‌كانی رۆئاوا ده‌كات ، ئه‌و خۆی گه‌یاندوه‌ته‌وه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێمه‌ به‌تیرۆرست بناسێت .

 

وتیشی: به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یه‌په‌گه‌ فریادڕه‌سه‌ و نه‌یهێشتووه‌ ژیانی سه‌دان هه‌زار كه‌س  بكه‌ونه‌ ده‌ست تیرۆرستانی داعش و نوسڕه‌و ئه‌حرار ئه‌لشام ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌رگری له‌خاكی باوباپیران و داگیركراوی سه‌دان ساڵه‌ ده‌كان كه‌ رۆژئاوای كوردستانه‌ . 

 

جه‌ختیكرده‌وه‌، هێزه‌كانمان له‌پێشڕه‌وی ناوه‌ستن و هه‌ر هێزێك ببێته‌ مه‌ترسی بۆمان له‌ناو خاكی خۆمان له‌ناویان ده‌به‌ین و دووریان ده‌خه‌ینه‌وه‌ . 

 

PUKmedia  و، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket