riklam

یەكگرتوو ئیسلامی كشایەوە

کوردستان 06:33 PM - 2016-02-13
.

.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلیژنەی كاراكردنەوەی حكومەت و پەرلەمان كشایەوەو بڕیارە كەمێكی تر لەوبارەیە راگەیەنراوێك بڵاوبكاتەوە.

له‌به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیدا ئاماژه‌ به‌چه‌ند خاڵێك كراوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن : . 

١- خشتەی موچەی فەرمانبەران:

ئێمە لە یەکگرتوودا ھەروەکو پێشتریش لە بەیاننامەی (مەکتەبی سیاسی)دا ڕامانگەیاندووە جارێکی تر جەخت دەکەینەوە کە خشتەبەندی نوێی موچەی فەرمانبەران بەواقعی نازانین و دادپەروەری تێدا رەچاو نەکراوە و دووبارە رەتی دەکەینەوە.

بۆیە ئەرکی حکومەتە لەبڕی پەنابردنە بەر ئەوکارە شەفافیەتی سەرچاوەکانی داھات و کاراکردنی دام و دەزگاکانی چاودێری و باج دانان بەسەر کۆمپانیاکان و گێرانەوەی بەشێک لە قازانجە ناڕەواکانی قۆناغی رابردوو چارەسەر بکات.

٢- کۆمیتەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و حکومەت:

ئێمە پێمان وایە ئەم کۆمیتەیە کە بۆ مەبەست و ئەرکێکی دیاری کراو دروستکرابوو لە دوای نەگەیشتن بە ئەنجامە چاوڕوانکراوەکانی کارەکانی تەواوبووە لەم میانەشدا جەخت دەکەینەوە کە بەزوترین کات بڕیاری وەگەرخستنەوەی پەرلەمان و حکومەت بدرێت چونکە جگە لە بنەما یاساییەکان دۆخی ھەستیاری ھەرێمیش بریاری جددی و بەپەلە و ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە دەخوازێت.

٣- چاکسازی:

ئێمە پێمان وایە دۆخی ھەرێم ھەستیارەو پێویستی بە ھەوڵ و بریارو چارەسەری بەپەلەو جددی ھەیە لێمان دەخوازێت ھەرچی زووە قەیرانە سیاسیەکە چارەسەر بکرێت لە پێناو زەمینە سازکردن بۆ چاکسازیەکی ڕاستەقینەو ھەمەلایەنەی سیاسی و دارایی چونکە خەملاندنی پڕۆژەی نیشتمانی چاکسازی و چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم و کاراکردنەوەی دەزگا چاودێریەکان و شەفافیەت لە سەرچاوەی داھات و پەرەدان بە بەھا دیموکراسیەکان پێش ھەرشتێک پێویستی بۆ وەگەرخستنەوەی پەرلەمان و حکومەتە.

بۆیە کاتی دان نان بەھەڵەکانەو ھەوڵی ھاوبەشی راستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و (اعتبار) گێرانەوەیە بۆ ناوبانگی ھەرێم کە قەیرانە سیاسی و داراییەکە تەم و مژێکی زۆری خستۆتە سەری و دۆستەکانی نیگەران کردووە.

٤- سەبارەت بەھەڵوێستمان بەکابینەی ھەشتەمی حکومەت ھەرکات بزانین کە کشانەوەمان لە حکومەت خزمەت بەچاکسازی و بەرژەوەندی گشتی گەل و ووڵاتمان دەکات وەک چۆن بۆ خواست و خزمەتی خەڵک دەستمان لە وەزارەتی کارەبا ھەڵگرت ئاواش بەبێ دوو دڵی بریاری پێویست دەدەین.


ئەنجومەنی سەرکردایەتی

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

١٣-٢-٢٠١٦

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket