riklam

موسڵ.. هاوپه‌یمانان زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش ده‌ده‌ن

عیراق 02:33 PM - 2016-02-13
  زیانی گه‌وره‌ به‌ داعش گه‌یه‌نراوه‌

زیانی گه‌وره‌ به‌ داعش گه‌یه‌نراوه‌

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ چڕی بۆردومانی مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ قه‌زای حه‌مدانیه‌و محوره‌ی ناوه‌ران ده‌كه‌ن.

غه‌یاس سورچی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 13-2-2016، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌چڕی بۆردومانی مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشیان له‌ گوندی ته‌ل لبن-ی سه‌ربه‌ قه‌زای حه‌مدانییه‌ كردوه‌و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون له‌و بۆردومانانه‌دا 5 تیرۆرستی داعش كوژران و برینداربوون و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی ئه‌و تیرۆرستانه‌ سوتێنراوه‌.

هه‌روه‌ها وتی: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌ویمانان مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعشیان له‌ گوندی خورسیبات-یان له‌ میحوه‌ری ناوه‌ران كردوه‌و به‌ور هۆیه‌شه‌وه‌ 4 تیرۆرستی داعش كوژراون و 2 ی تریش برینداربوون.

سورچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان خاڵێكی پشكنینی داعشیان له‌ دوڕیانی سه‌ره‌كی قه‌زای حه‌مدانیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ بۆردومانكردوه‌و به‌وه‌هۆیه‌شه‌وه‌ 8 تیرۆرستی داعش كوژران و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و تیرۆرستانه‌ كه‌وتووه‌.

PUKmediaتایبه‌ت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket