riklam

راگه‌یاندراوێك له‌وه‌زاره‌تی دارایی - سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌

ئابوری 12:31 PM - 2016-02-13
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم داوا ده‌كات سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و دام و ده‌زگاكان لیستی مووچه‌كانیان بۆ مانگی كانوونی دووه‌م بۆمان ره‌وانه‌ بكه‌ن تاكو ناچار نه‌بین گۆڕانكاری له‌ڕیزبه‌ندنی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پێدانی مووچه‌ بكه‌ین.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ رایده‌گه‌ێنێت: مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و هێزی ئاماده‌ له‌گه‌ڵ مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش بۆ مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2016  خه‌رج كراوه‌.

هه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك كراوه‌ بۆ خه‌رج كردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و دام و ده‌زگاكانی تری حكومه‌تی هه‌رێم، بۆیه‌ داواكارین به‌زووترین كات لیستی مووچه‌كانیان بۆمان ڕه‌وانه‌ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناچارین مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانگه‌و دام و ده‌زگایانه‌ خه‌رج بكه‌ین، كه‌ لیستی مووچه‌كانیان ئاماده‌كردووه‌و به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌و كاری وردبینی بۆ ئه‌نجام دراوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket