riklam

به‌ده‌م چاوه‌ڕوانیه‌وه‌.. چاوه‌ڕێ 15 ی شوبات بن

ئەدەب وهونەر 11:10 AM - 2016-02-13
 “به‌ده‌م چاوه‌ڕوانیه‌وه‌.. چاوه‌ڕێبه‌”

“به‌ده‌م چاوه‌ڕوانیه‌وه‌.. چاوه‌ڕێبه‌”

رۆژی دووشه‌ممه‌ 15-2-2016 و ڕۆژانی تر په‌یمانگای ھونه‌ره‌ جوانه‌كانی ھه‌ولێر شانۆگه‌ری “به‌ده‌م چاوه‌ڕوانیه‌وه‌.. چاوه‌ڕێبه‌” له‌ ئاماده‌كردن و ده‌رھێنانی محه‌مه‌د جه‌میل،نمایش ده‌كرێت.

محه‌مه‌د جه‌میل  ده‌رھێنه‌ر سه‌باره‌ت به‌ شانۆییه‌كه‌ وتی: شانۆگه‌ریه‌كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت، تێكستی نمایشه‌كه‌ش باسی له‌وه‌ كرد كه‌له‌ تێكستی بیكت و تێكستی كه‌ریم ده‌شتی و محه‌مه‌د ماغوت تێكستی نمایش ئاماده‌كراوه‌.


وه‌كو به‌شی شانۆ بڕیارمدان داوه‌ له‌سه‌ر مه‌نھه‌ج ئیش بكه‌ین، ناوه‌ڕۆكی شانۆییه‌كه‌ له‌ شه‌ش به‌ش پێكھاتووه‌ و ھه‌ر به‌شی باس له‌ بابه‌تێك ده‌كات، ماوه‌ی نمایشه‌كه‌ 55 ده‌قیقه‌یه‌، له‌ھۆڵی فه‌رھاد شه‌ریفی په‌یمانگه‌ی ھونه‌ره‌ جوانه‌كانی ھه‌ولێر،له‌ سه‌عات 4 ی ئێواره‌. سه‌رجه‌م ئه‌كته‌ره‌كان له‌ فێرخوازانی په‌یمانگه‌ پێكھاتوون.


وتیشی: په‌یامی من له‌و نمایشه‌ ھه‌موو ناخۆشییه‌كان گه‌ر دواجار پلانێكمان ھه‌بێت و سیسته‌مێكمان ھه‌بێت ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌مانجه‌ی ھه‌مانه‌،ھه‌روه‌ھا باسی میژووی كورد ده‌كات، به‌ڵام به‌ ئێره‌كردنمان بۆ كردووه‌.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket