riklam

به‌دروشمی دوێنێ ڤیه‌تنام ئه‌مڕۆ كوردستان رژێمی توركیا مه‌حكوم كرا

جیهان 10:29 AM - 2016-02-13
.

.

به‌دروشمی (دوێنێ هیتله‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان، دوێنێ ڤیه‌تنام ئه‌مڕۆ كوردستان، ئه‌ردۆگان هێرشی به‌ربه‌ریانه‌ بۆسه‌ر كوردستان راگره‌) بۆ رۆژی پێنجه‌م  و ئه‌مجاره‌یان له‌وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نۆربێرگی ئه‌ڵمانیا، كوردستانیان بۆ ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌تی خوێناوی ئه‌ردۆگان و ئاك پارتی كۆبوونه‌وه‌و په‌یامی ناڕه‌زایی وتوڕه‌یی خه‌ڵكی كوردستانیان گه‌یانده‌ خه‌ڵكی ئه‌ڵمان و داواشیانكرد ئه‌ڵمانیا وه‌ك ولاتێك كه‌قه‌لای دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤه‌ له‌ئاستی كوشتن و قه‌تلوعامی خه‌ڵكانی سڤیلی باكوری كوردستان وپێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ و هاوارو ده‌نگی هه‌زاران ئاواره‌ی سه‌رسنوره‌كان بێده‌نگ نه‌بێت و داواشیانكرد ئه‌نگیلامێركل واز له‌و بێویژدانیانه‌ بێنێ كه‌له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌وه‌كانه‌وه‌ چاوپۆشی له‌مافی مرۆڤ ده‌كات له‌توركیاو ده‌نگی ئازادی خوازانه‌ی كوردو تیرۆرستانی داعش به‌یه‌كچاو سه‌یركات كه‌ئه‌مه‌ شه‌رمه‌زاریه‌و له‌كه‌یه‌كه‌ به‌ناوچه‌وانی دیموكراسی ومافی مرۆڤه‌وه‌.


له‌ڕاوه‌ستانه‌كه‌دا چه‌ندین وێنه‌ی قوربانیانی ده‌ستی جه‌ندرمه‌ی تورك له‌جزیره‌و شرناخ و وێنه‌ی كاریكاتێری ئه‌ردۆگان وسیاسه‌ته‌ خوێناویه‌كه‌ی به‌رزكرابوه‌وه‌.


PUKmedia شیهاب عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket