riklam

حه‌شدی شه‌عبی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ی سێ پاسه‌وانه‌كه‌ راسپێدرا

عیراق 09:33 AM - 2016-02-13
بێسه‌روشوێنبونی سێ سه‌ربازی لیوای یه‌كی پاسه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی دووپاتكرايه‌وه‌

بێسه‌روشوێنبونی سێ سه‌ربازی لیوای یه‌كی پاسه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی دووپاتكرايه‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بێسه‌روشوێنبونی سێ سه‌ربازی لیوای یه‌كی پاسه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی دووپات ده‌كاته‌وه‌ له‌كاتی تێپه‌ڕبونی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له‌نزیك ئامرلی.

راوێژكارییه‌تی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دوپاتیكرده‌وه‌ سێ سه‌ربازی لیوای یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی كه‌ یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره‌ به‌ پله‌ی نه‌قیب له‌كاتی تێپه‌ڕبونی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له‌ رێگه‌ی گشتیی ناحیه‌ی ئامرلیی سه‌ر به‌قه‌زای خورماتوو دیارنه‌ماون و بێسه‌روشوێن بون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ئاگاداركراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌روداوه‌كه‌.


راوێژكارییه‌تی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وتیشی: سه‌رۆك كۆماریش به‌ شه‌خسیی به‌دواداچون ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكرابونی هه‌رچی زوتر و ده‌سبه‌جێی چاره‌نوسییان.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket