riklam

به‌ڤیدیۆ .. باوكێك مارو منداڵ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌خێوده‌كات

هەمەرەنگ 11:57 PM - 2016-02-12
.

.

دوای سوتانی دوكانی مار فرۆشتنه‌كه‌ی ، راهێنه‌رێكی ئه‌مریكای له‌بواری ماردا ، ماره‌كانی بردوه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌كه‌یدا به‌خێویان ده‌كات . 

ئیریك لیبلانكی ته‌مه‌ن 43 ساڵان ، كه‌ سه‌دان مارو مارماسی و جۆره‌كانی  گرتووه‌و راهێنانی پێكردون و به‌شێكی لێ فرۆشتون ، له‌ئێستادا و دوای سوتانی دوكانه‌كه‌ی ماره‌كانی هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو منداڵه‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا یاری ده‌كه‌ن . 

 

بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌سه‌ر ژیانی ئیریك  و منداڵه‌كانی به‌ناوی ئیریكا و لاری و كاتی ، كه‌گه‌ڵ ماره‌كاندا یاری ده‌كه‌ن و هیچ ترسێكیان نیه‌ زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گرته‌كه‌دا منداڵه‌كان خۆشحاڵی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌بڕن .

 

PUKmedia  و، سامان یاروه‌یس 

لینكی یارمه‌تیده‌ر( بۆبینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket