بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رده‌كات
کوردستان 06:52 PM - 2016-02-12جه‌لال كه‌ریم عیسا بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم
دوای ئه‌وه‌ی كه كارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی سلێمانی به‌هۆی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه مانیان گرت، نه‌ریمان حاجی عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاندبوو كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێڕاگه‌یاندووه كه سزای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بدات كه مانیان گرتووه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر سزادانی كارمه‌ندانی جێبه‌جێنه‌كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌لال كه‌ریم عیسا بڕیكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه وه‌ڵامی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی ده‌داته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌که:
دوای ئه‌وه‌ی كه دڵنیا كراینه‌وه‌كه بۆ مانگه‌كانی داهاتوو موچه‌ی هه‌موو هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش یه‌كده‌خرێت و پێداچونه‌وه به‌ولیستی موچه‌یاندا ده‌كرێت، به ته‌له‌فۆن ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی (پۆلیس، هاتوچۆ، به‌رگری شارستانی، دارستان، پۆلیسی كاره‌با) ی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له پارێزگای سلێمانیمان كرده‌وه، كه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركراوه‌و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كاری هاوڵاتیان و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی ڕۆژانه‌یان.. پێویست ناكات ئه‌و هێزانه نه‌چنه‌وه سه‌ركاره‌كانی خۆیان و بایكۆتی ده‌وام بكه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێكیش ئاماده‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی نه‌بوو، ئه‌وكات به(نه‌هاتو) تۆمار بكرێت.
به‌ڵام چونكه نه‌ریمانی حاجی عه‌زیز ده‌رچوی ئه‌كادیمیاو كۆلێژی پۆلیس نیه، شاره‌زای یاسای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ نیه، بۆیه جیاوازی ناكات له‌نێوان (نه‌هاتن) و (سزادان)دا، سزادان جیاوازه‌و دوای ئه‌وه دێت كه‌كارمه‌ند ماوه‌یه‌كی یاسایی (غائب) بێت، پاشان ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه (مجلس تحقیقی) له‌سه‌ر پێكده‌هێنرێت و دواتر سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌یه سزاكه‌ی بۆ دیاری ده‌كات نه‌ك نه‌ریمانی حاجی عه‌زیز كه‌له نامه‌یه‌كدا نوسیویه‌تی ئاماده نیه سزای كه‌س بدات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر كارمه‌ندێك ئاماده‌ی ده‌وامه‌كه‌ی نه‌بوو، له‌وكاته‌دا توشی ڕوداوێكی نه‌خوازراو یاخود هه‌ر حاڵه‌تێكی یاسایی بوو، دادگا له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌نوسراوی فه‌رمی پرسیاری فه‌رمانگه‌كه‌ی ده‌كات كه ئایا ئه‌و كارمه‌نده له‌كاتی ئه‌و ڕوداوه‌دا له‌ده‌وام و ئه‌ركه‌كه‌ی بوه یاخود نه‌خێر، ئه‌گه‌ر به‌هاتو تۆماركرابوو، له‌و كاته‌دا تۆمه‌تبار بوبێت یاخود نا، ئه‌وا دادگا كێشه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاده‌بات، بۆیه ئه‌و نامه‌یه‌ی نه‌ریمانی حاجی عه‌زیز جگه له‌مه‌وقیف فرۆشتنه‌وه هیچی ترنیه‌و هه‌ر هیچ په‌یامێكیشی له‌سه‌ر كێشه‌ی موچه‌ی كارمه‌ندانی هاتوچۆ به‌ئێمه نه‌گه‌یاندووه‌و ئێمه له‌ڕێی پارێزگاری سلێمانیوه په‌یاممان پێ گه‌یشتوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له (تڤاهر لیلی)یه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی هێزه‌كانی پۆلیس و هاتوچۆو ئاسایش كه‌له ناو شاری سلێمانی ئه‌نجامیاندا و خۆمان چوین له‌نزیكه‌وه سه‌ردانیانمان كرد، زۆربه‌ی ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هاتوچۆ به‌شداربون كه نیشانه‌ی پابه‌ندبونیانه به ئه‌ركه‌كانیانه‌وه له‌كاتێكدا نه‌ریمانی حاجی عه‌زیز كه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆیه سه‌ردانی نه‌كردبون.
ئاگادارن له‌ڕێی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردودا سه‌ڕه‌ڕای پاڵپشتیمان بۆ داواكانی پۆلیس و كارمه‌ندانی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌وڵ و كۆششی جدیمانداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ناوخۆ‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خۆمان چوینه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی و لیژنه‌ی دارایی تایبه‌ت به بابه‌ته‌كه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندی هه‌میشه‌ییدا بوین تا كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ركرد، بۆیه دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه.. ئه‌و نامه‌یه‌ی نه‌ریمانی حاجی عه‌زیز، جگه له‌مه‌وقیف فرۆشتنه‌وه هیچی ترنیه و ده‌شبو ئه‌وه‌ی كه له‌نامه‌یه‌كدا نوسیویه‌تی به نوسراوی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی بكردایه و له‌وێوه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرایه.
جه‌لال كه‌ریم عیسا
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27