riklam

رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت

ئابوری 06:13 PM - 2016-02-12
.

.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌مانگی كانوونی دووه‌می 2016 ئاشكرا ده‌كات.

له‌راپۆرتێكدا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا بڕی 18 ملیۆن و 656 هه‌زار و 131 به‌رمیل نه‌وتی خاو، واته‌ ڕۆژانه‌ بڕی 601 هه‌زار و 811 به‌رمیل نه‌وتی خاوی له‌ رێگه‌ی تۆڕی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان له‌توركیا هه‌نارده‌ كردووه‌.

له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ له‌كۆی ئه‌و بڕه‌، كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ 14 ملیۆن و 16 هه‌زار و 489 به‌رمیل نه‌وتی خاو( واتا رۆژانه‌ تێكرای 452 هه‌زار و 145 به‌رمیلی) به‌شداربووه‌ و كێڵگه‌كانی كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی باكوور به‌ڕێوه‌ده‌بڕدرێن به‌ 4 ملیۆن و 639 هه‌زار و 642 به‌رمیل( واته‌ رۆژانه‌ 149 هه‌زار و 666 به‌رمیل) به‌شداریان له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كردووه‌.

بۆ زانیاری زیاتر كلیك لێره‌ بكه‌:


PUKmedia   جه‌واد حه‌یده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket