riklam

شێركۆ میروه‌یس موژده‌یه‌ك به‌ خه‌ڵكی خانه‌قین ده‌دات

کوردستان 01:51 PM - 2016-02-12
.

.

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان موژده‌یه‌ك به‌خه‌ڵكی خانه‌قین ده‌دات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌و 600 بۆ 700 خانووه‌ی كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ رێگه‌ له‌تاپۆكردنی گیراوه‌ ،تاپۆده‌كرێن .

 

شێركۆ میروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، له‌سه‌ردانماندا  وه‌كو وه‌فدێكی ئیداره‌ی و حزبی شاری خانه‌قین بۆ شاری به‌غدا ، له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كۆبویینه‌وه‌و ته‌واوی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌مان بۆ خستنه‌ڕوو.

 

وتیشی: یه‌كێك له‌و كێشانه‌ تاپۆنه‌كردنی 600 بۆ 700 خانووی شاره‌كه‌بوو، كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ رێگری له‌تاپۆكردنیان ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ته‌واوی پارێزگاكان تاپۆكراون .

 

رونیشكرده‌وه‌، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی پێی راگه‌یاندین ته‌واوی مامه‌ڵه‌ ئیداریه‌كانیان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی كۆتایهێنان به‌و كێشه‌یه‌ و تاپۆكردنی خانووه‌كان به‌ناویانه‌وه‌ به‌پێی یاسا . 

 

باسیله‌وه‌شكرد، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا كاره‌ یاساییه‌كانیان بۆ ته‌واو ده‌كرێت و ئه‌و خانووانه‌ ده‌كرێته‌ ناو خاوه‌نه‌كانیانه‌وه‌ . 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket