riklam

توركیا ئاواره‌كان ده‌رده‌كات

جیهان 10:37 AM - 2016-02-12
.

.

سه‌رۆك كۆماری توركیا هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌وروپا و رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر كاتێك حه‌ز بكه‌ن ئاواره‌كان و كۆچه‌ره‌كان ده‌رده‌كه‌ن.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ناوچاوانی توركیا نه‌نووسراوه‌ كه‌ ئێمه‌ گه‌مژه‌ین، كاسه‌ی سه‌بری توركیا پڕ بوه‌وه‌ و مافی خۆیه‌تی توركیا كه‌ رێگه‌ی كۆچه‌ره‌كان بۆ چوونه‌ ناو خاكی ئه‌وروپا بكاته‌وه‌ و هه‌ر كاتێك حه‌ز بكه‌ن كۆچه‌ره‌كان و ئاواره‌كان ده‌رده‌كه‌ن.

سه‌رۆك كۆماری توركیا راشیگه‌یاندووه‌ وڵاته‌كه‌ی تا ئێستابڕی 9 ملیار دۆلاری بۆ ئاواره‌كان خه‌رج كردووه‌، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌شی له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گرت كه‌ دوای له‌ توركیا كردبوو كه‌ سنووره‌كانی خۆی به‌ڕووی ئاواره‌كاندا بكاته‌وه‌.

جێی باسه‌ له‌ئێستا دا نزیكه‌ی 3 ملیۆن ئاواره‌ی سوریا له‌خاكی توركیادان.

PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket