كۆنگره‌ی ئاسایش له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت
جیهان 10:18 AM - 2016-02-12.
كۆنگره‌ی ئاسایش له‌میونشنی ئه‌ڵمانیا به‌به‌شداری سه‌رۆك و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و پسپۆرانی ئاسایشی جیهان به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌نێوان رۆژانی ١٢-١٤ی شوباتی ٢٠١٦ له‌ئوتێلی(بایریشه‌ر هۆف) " كۆنگره‌ی ئاسایش"له‌شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م كۆنگره‌یه كه‌دیدارێكی كراوه‌ی گفتوگۆیه سه‌باره‌ت به‌ئاسایشی جیهان زۆرێك له‌سه‌رۆكی وڵاتان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری وئه‌فسه‌رو جه‌نه‌ڕاڵه باڵاكانی ئاسایش له‌جیهانداو گروپه پسپۆریه‌كان بۆ گفتوگۆ‌و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ی ڕاشكاوانه‌و ڕاوێژكردن دوورله‌كاری پرۆتۆكۆلی كۆده‌بنه‌وه‌و ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌زر ده‌نرخێنن.
ئه‌گه‌رچی زۆرجار لایه‌نه ناكۆكه‌كان به‌بێ دیدار‌و دانیشتن له‌گه‌ل یه‌ك به‌شداری ده‌كه‌ن. له‌یه‌كه‌مین كۆنگره‌وه به‌ر له‌٥٣ ساڵ ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌وه ناسراوه دیدارێكی پێشكه‌وتووی گفتوگۆ‌و بیروڕاگۆرینه‌وه‌یه نه‌ك بریاردان، به‌ڵام گرنگی له‌وه‌دایه له‌سه‌ر به‌رزترین ئاسته‌كانی سه‌ركرده‌كانی جیهان تێیدا به‌شدار ده‌بن و ده‌توانن چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت و گۆڕانكاری تازه بێننه گۆرێ چاودێران پێیان وایه كۆنگره‌ی میونشن به‌بۆرسه‌ی دیدار‌و گفتوگۆی نافه‌رمی داده‌نرێت و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ندێك كۆبونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌١٩٦٢ دا كه‌هه‌ر به‌ته‌نیا ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی ناتۆ تیا به‌شدار ده‌بوون، به‌ڵام وه‌ك كۆنگره‌ی فه‌رمی به‌ناوی ئاسایشه‌وه ٥٣ ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌مرۆدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه سه‌ركرده‌كان به‌شداری تیا ده‌كه‌ن.
خاوه‌نی ئه‌م بیرۆكه‌یه(هاینرسیش فون كلایست شمینتسین) تا ساڵی ١٩٩٨سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی له‌ئه‌ستۆ بوو ئه‌م كه‌سایه‌تیه یه‌كێك بوو له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ئه‌وسای سوپای ئه‌ڵمانیا كه‌له‌گه‌ل كوشتنی هێتله‌ردابوو له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوشدا ئه‌م كۆنگره‌یه له‌لایه‌ن دبلۆماتكاری ناسراو(ڤۆلفگانگ ئیشینگر)كاره‌كانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
كۆنگره‌ی ئه‌مساڵ خۆی له‌چه‌ند ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیدا ده‌بینیته‌وه له‌وانه(جه‌نگی سوریا،قه‌یرانی كۆچبه‌ران،ئاینده‌ی سیسته‌می ئاسایشی ئه‌وروپی) ئه‌م دیداره كه‌پسپۆڕانی سیاسی و خاوه‌ن بڕیاره‌كان له‌میانه‌ی چه‌ند پانێلێكدا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن بایه‌خێكی گرنگی هه‌یه ئه‌گه‌رچی كۆنگره‌ی ئه‌مساڵ ناكۆكیه‌كانی ڕوسیا‌و هاوپه‌یمانان له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام پانتایی قسه‌كردنی راشكاوانه‌یه كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیروبۆچونه‌كان له‌سه‌ر به‌رچاوڕوونی و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو دابنێت زۆرجاریش كاروكاردانه‌وه له‌خۆده‌گرێت.
چاودێران پێیان وایه كۆنگره‌ی ئه‌مسال هه‌وڵێك ده‌بێ بۆكاراكردنی دانوسانه‌كانی ئاشتی له‌سوریا به‌ڵام به‌هۆی قوڵبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان وهاتنه ناوه‌وه‌ی روسیا له‌ململانیكاندا گه‌شبین نین به‌هه‌نگاوی جدی له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌دا.
له‌كۆنگره‌كه‌دا چاوه‌ڕوانده‌كرێت قسه له‌سه‌ر هاوكاریه مرۆییه‌كان بكرێت بۆ سوریا‌و ئه‌و ٣٥٠ هه‌زار خه‌ڵكه‌ی كه‌له‌سه‌ر سنوره‌كانی توركیا گیریان خواردووه له‌م باره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا "مارتن شیڤر" ده‌ڵێت پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌وه بكه‌ین چۆن بتوانین ئه‌و هاوكاریانه بگه‌یه‌نینه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌برسێتی ومه‌رگه‌ساتدا ده‌ژین له‌سوریا و چۆن بتوانین دانوسانه‌كان بخه‌ینه‌وه گه‌ڕ.
چاودێران پێیان وایه توركیا نیگه‌رانه له‌په‌ره‌سه‌ندن وپێشكه‌وتنه‌كانی كورد له‌باكوری سوریا‌و سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی رۆژئاوا بۆكردنه‌وه‌ی سنوره‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئاواره‌كاندا توركیا كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان دواده‌خات و ڕاپۆرته رۆژنامه‌نوسیه‌كان ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه‌ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وتویه‌تی پێمان ده‌ڵێن سنوره‌كان بكه‌نه‌وه به‌ڵام به‌روسیا ناڵێن به‌سه.
له‌ده‌ستپێكی كۆنگره‌ی میونشندا پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی ١١ی شوبات سه‌رۆكی كۆنگره‌كه له‌كۆنفرانه‌س پرێسه‌یه‌كدا ئاماج و بایه‌خی كۆنگره‌ی ئه‌مساڵی ڕاگه‌یاندو ئاماژه‌ی به‌شه‌ڕی داعش و پێشمه‌رگه كرد. هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساوه دانیشتنی ڕاوێژكاری له‌گه‌ڵ گروپه پسپۆره‌كانی بواری ئاسایش‌دا به‌رێوه ده‌چێت ومه‌سعود بارزانیش وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان باگهێشتی ئه‌وكۆنگره‌یه كراوه.
چاودێران پێیان وایه له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بارزانی وعه‌بادی بۆچاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نزیك بكه‌نه‌وه‌و له هه‌مان كاتدا روسیا بهێننه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی به‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كانی ٢٥ی شوبات له‌جنێف بۆردومانه‌كانی بۆسه‌ر سوریا رابگرێت.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
فۆتۆ له ئه‌رشیفی كۆنگره‌وه وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25