riklam

هێزێكی زۆری عیراق گەیشتە سنوری مەخمور

عیراق 06:47 PM - 2016-02-11
بۆ هەڵمەتی ئازادكردنەوەی گوندەكانی رۆژئاوای قەزای مەخمورە

بۆ هەڵمەتی ئازادكردنەوەی گوندەكانی رۆژئاوای قەزای مەخمورە

هێزێكی زۆری عیراق هێزەكە تانك و زرێپۆش چەك و تەقەمەنیەكی زۆیان پێیە.

رەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی كۆمیتەی مەخموری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند:ئێوارەی ئەمڕۆ 2016/2/11 هێزێكی زۆری فیرقەی 15ی سوپای عیراق كە لە دوو لیوا پێكهاتوون بەتانك و زرێپۆش و چەك و تەقەمەنییەوە گەیشتونەتە سەربازگەیەكی سنوری قەزای مەخمورو گەیشتنی هێزەكەش بەپێی رێكەوتنی پێوەختەی نێوان هەرێم و بەغدا بووە.

وتیشی: بەپێی زانیارییەكان ئەو هێزەی گەیشتوە بەشداریان كردوە لەشەڕی كۆڵان بەكۆڵانی شاری رومادی و چاوەڕوانیش دەكرێت لەداهاتوودا فیرقەی 16 و دواتریش هێزەكانی فیرقەی 29ی سوپای عیراق بگەنە سەربازگەكە.

لەبارەی مەبەستی گەیشتنی هێزەكەشەوە، ئەوەی رونكردەوە كە هاتنی ئەو هێزانەی سوپای عیراق بۆ هەڵمەتی دەستپێكردنی پرۆسەی سەربازی ئازادكردنەوەی گوندەكانی رۆژئاوای قەزای مەخمورەو دواتریش پرۆسەی رزگاكردنەوەی شاری موسڵ. 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket