riklam

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆبوونەوەدایە

ی.ن.ک‌‌ 05:54 PM - 2016-02-11
.

.

لەشاری سلێمانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستیپێكرد.

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی جێگیرانی سكرتێری گشتی و تەواوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ دەستیپێكرد.

پیِشتریش لەبارەی كۆبوونەوەكەوە مەلا بەختیار لێپرسراو دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی راگەیاند بوو: مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی كۆدەبێتەوەو لەكۆبوونەوەكەیدا مەكتەبی سیاسی بارودۆخی هەرێمی كوردستان تاووتوێ دەكات.

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی راشیگەیاندبوو: لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بەردەوامی مانگرتنی فەرمانبەران دەكرێت

ئەوەشی رونكردبوویەوە كە دوای گەڕانەوەی مەسعود بارزانی بەپێشنیاری نوێوە قسەی جدیمان لە بارەی بارودۆخی هەرێمەوە دەبێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket