riklam

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی: قه‌رزی عیراق پشكی هه‌رێمی تێدا نیه‌

ئابوری 03:52 PM - 2016-02-11
چونكه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه‌

چونكه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه‌

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌ حكومه‌تی عیراق به‌نیازه‌ وه‌ریبگرێت پشكی هه‌رێمی تێدا نیه‌، چونكه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌و رێكه‌وتنه‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا هه‌بووه‌.


ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: حكومه‌تی عیراق به‌نیازه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی بڕی 22 تریلیۆن دینار وه‌ك قه‌رز وه‌ربگرێت.


 وتیشی: ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌ حكومه‌تی عیراق به‌نیازه‌ وه‌ریبگرێت پشكی هه‌رێمی كوردستانی تێدا نیه‌، چونكه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نیه‌ به‌و رێكه‌وتنه‌ی كه‌ له‌نێوان حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و حكومه‌تی هه‌رێمدا بوونی هه‌بووه‌، كه‌ له‌رێكه‌وتنه‌كه‌یاندا هاتووه‌، پێویسته‌ رۆژانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگه‌ی سۆمۆوه‌ ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات، به‌ڵام له‌مانگی 6 ی ساڵی رابردوه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی به‌ره‌سمی راده‌ستی سۆمۆ نه‌كردوه‌، بۆیه‌ حكومه‌تی مه‌ركه‌زیش پابه‌ند نابێت به‌ ناردنی پشكی هه‌رێم له‌و بڕه‌ پاره‌ قه‌رزه‌ی كه‌ به‌ نیازه‌ وه‌ریبگرێت.


ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید راشیگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ ئه‌و قه‌رزه‌ی حكومه‌تی عیراق بڕیاره‌ وه‌ریبگرێت هه‌ندێكیان خاریجین و هه‌ندێكی تریشیان ناوخۆیین.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا به‌ دوو شێوه‌ ده‌بێت، یه‌كه‌م، قه‌رزی (نه‌قدی) واته‌ وه‌رگرتنی پاره‌، دووه‌م، قه‌رزی (عه‌ینی) واته‌ له‌ رێگه‌ی پرۆژه‌وه‌، كه‌له‌ هه‌ردوو شێوه‌یه‌كه‌دا حكومه‌تی عیراق ده‌توانێت پشكی هه‌رێم له‌و قه‌رزه‌ نه‌نێرێت، چونكه‌ وه‌ك باسمان كرد حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی ئه‌و قه‌رزه‌ وه‌رده‌گرێت و تاحكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به‌و رێكه‌وتنه‌ی نێوانیان ئه‌وانیش به‌یاسا ده‌توانن پشكی هه‌رێم نه‌نێرن.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket