ئێمه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی باشوری سۆدان
بیروڕا 01:23 PM - 2016-02-11.
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر
هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ به‌هار پرسی ده‌وڵه‌تی كوردستان دێته گۆڕێ و هه‌رجاره‌ی بۆ داپۆشینی پرسێكی دیكه بۆماوه‌یه‌ك ماوه‌یه‌ك به‌شێك له‌میدیای كوردستان «به‌ر رۆژو سێبه‌ر» په‌مپ ده‌درێت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پێ ته‌ریقده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌وان عه‌ڕابی خواستی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بن و لایه‌نه‌كانی دیكه رێگربن له‌به‌رده‌م ئه‌م خواسته كه هه‌موو ده‌زانین ئه‌مه خواست نییه به‌ڵكو خه‌ونی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه.
له‌سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی وه‌فدی كورد بۆ به‌غدا عه‌بادی زۆر به‌روونی و به‌كورتی به‌وه‌فدی كوردی وتبو ئه‌گه‌ر ئێوه بڕیاری سه‌ربه‌خۆبوونتان داوه، فه‌رموون رایبگه‌ینن من یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم ئاڵای عیراق له‌سنوری كوردستان هه‌ڵده‌ده‌م!! بێگومان ده‌زانین عه‌بادی له‌به‌ر چاوی كاڵی كورد ئه‌م قسه‌یه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌مه‌به‌ست ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه‌و ویستیویه‌تی بڵێ فه‌رموون بڕۆن سه‌ربه‌خۆیی خۆتان رابگه‌ینن، به‌ڵام بزانن دۆخی ئابوریی و ئیقلیمی رێ به‌ئێوه ده‌دات؟
نه‌بێته غه‌یبه‌تكردن به‌ڵام گه‌رمكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مساڵ كه‌وته مانگی شوبات، رۆژی 7ی شوبات، ساڵیادی رێفراندۆمی باشوری سودان بوو، كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه له 2011 ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆییدا، له 9ی ئه‌یلولی هه‌مان ساڵ به‌ره‌سمی جیابونه‌وه‌ی خۆیان له سودانی عه‌ره‌بی راگه‌یاند.
نازانم چ رێككه‌وتێكه سروشتی سیاسی و جوگرافی سودانی باشور زۆر له‌كوردستان ده‌چێت! وه‌ك ئێمه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب هه‌بوو ده‌یان ساڵ بوو ده‌یانچه‌وساندنه‌وه، وه‌ك ئێمه‌ش هیچ ده‌ریچه‌یه‌كی ده‌ریاییان نییه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی هه‌یانه، بۆیه ناچار له‌ڕێی سودانی باكور ده‌ینێرن، هاوكات كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزیمیی وه‌ك جۆن گه‌ره‌نگ-یان هه‌بوو كه له‌كۆتاییه‌كانی گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی فرۆكه‌كه‌ی كه‌وته‌خواره‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستداو خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌بوو له‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی سودانی باشور كه‌وت، چونكه ئه‌و پیاوه پارسه‌نگی بارودۆخی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی و سیاسییه‌كی لێزان بوو له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ باكوری سودان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.
دوای سه‌ربه‌خۆییان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م، ئه‌و وڵاته تازه له‌دایكبووه روبه‌رووی كێشه‌و گرفتی جددی ژیان و بنیاتنان بویه‌وه، له‌لایه‌ك بۆخۆی خاوه‌نی ژێرخانێكی به‌هێزو له‌سه‌رپێ وه‌ستاو نه‌بوو، هیچ ده‌ریچه‌یه‌كیشیان نه‌بوو نه‌وتی لێ بنێرنه ده‌ره‌وه جگه له‌سودانی باكور، ئه‌ویش كه‌وتبوه به‌ر میزاجی «بێمیزاجی» عومه‌ر به‌شیر-ی سه‌رۆكی سودانی باكور! له‌لایه‌كی دیكه له‌ناوخۆدا ئه‌و وڵاته رووبه‌رووی ململانێیه‌كی توندی سیاسی بویه‌وه (له‌نێوان حزبی حاكم به‌سه‌رۆكایه‌تی سلڤاكیرو بزوتنه‌وه‌ی گه‌ل به‌سه‌رۆكایه‌تی ریك ماشار) به‌هۆیه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه باری خه‌ڵكه‌كه گران بوو كه تائێستاش پێیه‌وه ده‌ناڵێنن و برسیه‌تییه‌كی گران رووی تێكردوون و چ خێریان له سه‌ربه‌خۆیی نه‌دیت كه هه‌موو خه‌ونیان پێیه‌وه ده‌بینی!
قه‌ده‌رێكی سه‌یره دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر سودانی باشور ئێمه‌ش هه‌مان واقعی سیاسی و جوگرافییمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێ هه‌مان ئه‌زموونی سودانی باشور دوباره بكه‌ینه‌وه كه ئه‌وان نه‌ك هیچ خێریان لێ نه‌بینیوه به‌ڵكو هێشتا له‌بارێكی ئابوریی زۆر خراپدان و رووبه‌رووی شه‌ڕێكی ناوخۆی نه‌گریس بونه‌ته‌وه!
بێ چانسی نه‌بێت واقعی سیاسی و جوگرافیمان زۆر له‌وان ده‌چێت! ئه‌وه‌تا ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب تێكه‌وتوین و تائێستا نه‌مانتوانیوه كێشه‌ی سنور به‌لایه‌كدابخه‌ین! هه‌موو چانسی سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌مان به‌یه‌ك به‌رهه‌م هه‌ڵواسیوه ئه‌ویش نه‌وته، هێلكه‌كانیشمان خستۆته یه‌ك سه‌به‌ته‌و به‌وڵاتێكدا ده‌ینێرین كه وه‌زیرێكی به‌رله‌چه‌ند رۆژێك وتی ئێمه رێ به‌نه‌وتی كوردستان ناده‌ین تا سه‌ربه‌خۆیی پێ به‌ده‌ستبێنن! ئه‌م قسه‌یه زۆر هه‌ڵده‌گرێت ئێستا ده‌رفه‌تی باسكردنی نییه.
له‌هه‌مووی خراپتر ئه‌وه‌یه وه‌ك «ئه‌سپێ كه‌وتویه‌نه‌ته ده‌ست كوێر»و هه‌ر خوا بزانێت چیمان لێدێت! له‌غیابی مامجه‌لال كه هه‌م به‌یزه‌تولقوبانی ناوخۆی كوردستان بوو هه‌میش بۆ بڕیار‌و موزایه‌ده‌ی له‌مشێوه‌یه هێڵی به‌رگری یه‌كه‌م بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌كجاران ته‌ندروستییه‌كی باشی بوایه‌و ئاكتیڤ بوایه ئه‌وا ئه‌م به‌رزی و نزمییه‌ی ئێستا رووی نه‌ده‌داو سه‌ربه‌خۆییش كه خه‌ونی هه‌موومانه وه‌ك كولیلكی به‌هار به‌میزاج و بۆ داپۆشینی كه‌موكوڕی «شكستی سیاسی و ئابوریی» نه‌ده‌كرایه ده‌ستكه‌لاو خه‌ڵكی پێ سه‌رقاڵ و ماندوو نه‌ده‌كراو هه‌میش ئه‌م دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ پێی گه‌یشتوین له‌نیوه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه، لانیكه‌م ئه‌و مه‌عاشه‌ی قوتی خه‌ڵكه به‌نیوه ناچڵی نه‌ده‌درا به‌خه‌ڵك.
هەواڵی زیاتر
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23