riklam

گه‌ریلا تۆڵه‌ی گه‌نجه‌كه‌ی ئامه‌دی كرده‌وه‌

کوردستان 01:47 AM - 2016-02-11
.

.

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ گه‌نجێكی كورد به‌ناوی مه‌حمود پولاد له‌شاری ئامه‌د شه‌هیدكرا، گه‌ریلاكانی یه‌په‌سه‌ له‌هێرشێكیاندا له‌شاری ئامه‌د ره‌قیبێك و عه‌ریفێكی سوپای توركیان كوشت . 

 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، له‌ناوچه‌ی سوری ئامه‌د قادیر كنجی كه‌پله‌ی عه‌ریفی له‌ناو سوپای توركیادا هه‌بووه‌ دوای برینداربوونی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌زنه‌ كراوه‌ له‌شاری ئامه‌د به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستداوه‌ .

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، هاوكات له‌ناوچه‌یه‌كی تری سوری ئامه‌د هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر سوپای توركیا و ره‌قیبێكی سوپاكه‌ كوژراوه‌و دوو سه‌ربازی تریش برینداربوون . 

 

PUKmedia و، سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket