riklam

ئه‌مریكا F15 ره‌وانه‌ی سنوره‌كانی روسیا ده‌كات

جیهان 01:43 AM - 2016-02-11
.

.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسه‌كانی ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی و ئاسمانی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی پڕچه‌ك نه‌كراو ره‌وانه‌ی سنوره‌كانی روسیا ده‌كات له‌رۆژهه‌ڵاتی فنله‌ندا . 

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئۆپراسیۆنه‌ ئاسمانی و زه‌مینیه‌كه‌ له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌شت فڕۆكه‌ی F15 ی ئه‌مریكا كه‌ هیچ جۆره‌ بۆمبێكیان پێوه‌ نیه‌ ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فنله‌ندا ده‌كرێن .

 

ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا گاردی میللی ئاسمانی ئۆرگانی ئه‌مریكا كه‌ به‌شداری شه‌ڕی عیراق و ئه‌فغانستانیان كردوه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی كارلین به‌شدارده‌بن . 

 

PUKmedia  و، سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket