riklam

هێشتا نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی داعشه‌

جیهان 01:35 AM - 2016-02-11
.

.

سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی داعش له‌ناو خاكی سوریا و عیراق، جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی پێیوایه‌ هێشتا نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دارایی داعش پێكده‌هێنێت . 

 

جیڤری ویڵتمه‌ن جێگری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی رایگه‌یاندوه‌، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان له‌رووی سه‌ربازی و یاسایی هه‌وڵی لاوازكردنی داعش دراوه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌مه‌ترسیدارترین گروپی تیرۆرستی داده‌نرێت له‌ناوچه‌كه‌دا . 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌، به‌پێی تازه‌ترین خه‌مڵاندنه‌كان بۆ داهاتی داعش ، هێشتا نه‌وت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دارایی داعشه‌ و له‌دوای ئه‌وه‌ش باج و سه‌رانه‌ وفرۆشتنی شوێنه‌وارو چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر دێت .

 

ویڵتمه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، داعش ساڵانه‌ 400 بۆ 500  ملیۆن دۆلار داهاتی نه‌وتی هه‌یه‌ . 

 

PUKmedia و، سامان یاروه‌یس  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket