riklam

هێزه‌كانی حه‌فتا سه‌نگه‌ره‌كان پته‌وترده‌كه‌ن

کوردستان 11:19 PM - 2016-02-10
.

.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی بیروڕا رایگه‌یاندوه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رگری له‌خاكی كوردستان ده‌كه‌ن و پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌ داوای مافی خۆیان بكه‌ن و ئارامی و ئاسایش بپارێزن .

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، ێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری چۆڵ بكات هیچ كه‌س و چین و توێژێك له‌ كوردستاندا نامێنێت، مادام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رگری له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات پێویسته‌ ئاسایش و ئارامی بپارێزن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ده‌بێت حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ماف و داواكانی خه‌ڵك دابێت، چون ئه‌ركی پێ سپاردووه‌ ده‌بێ ئاواش له‌به‌رامبه‌ردا مافی خۆیانیان پێ بدات

 

باسیله‌وه‌شكردوه‌، من ده‌پرسم ده‌كرێ ئێستا ئێمه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری چۆڵ بكه‌ین و خه‌ڵكی كوردستان ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان و ده‌ربه‌ده‌ر ببنه‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر ده‌كرێ با بیكه‌ین، بۆیه‌ پێم وایه‌ ناكرێت، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنی شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان خه‌بات ده‌كات و دوژمنیش زه‌فه‌ر به‌ وڵاته‌كه‌مان به‌رێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام له‌ كوردستان نامێنن.

 

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: حه‌ق بوو خه‌ڵك به‌ر له‌هه‌موو شتێك بۆ مافی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان بهاتنایه‌ سه‌ر شه‌قام و داوای زیادكردن و پێدانی مووچه‌كانی ئه‌وانیان بكردایه‌.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،پێم وایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن حه‌قی خۆیان و ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ده‌نگی ئه‌وان، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك و لایه‌ك ڕێكخراوێك ئاسایشی وڵات بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌كان و شه‌ونخۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ فیڕۆ بدات ئێمه‌ وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ چۆن به‌رامبه‌ر داعش وه‌ستاوین به‌رامبه‌ر ئه‌وانیش ده‌وه‌ستینه‌وه‌.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket