riklam

بارزانی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر چاكسازی له‌حكومه‌ت بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان 10:37 PM - 2016-02-10
.

.

مه‌سعود بارزانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كی چه‌ند خالیدا پڕۆژه‌یه‌كی به‌ناوی چاكسازی ئیداره‌ی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند. 

 

به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌یكه‌لیه‌تی كارگێڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو و به‌پێی پێویستی حكوومه‌ت. 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌، پێداچوونه‌وه‌ به‌ گشت میلاكاتی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات، و كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی راژه‌.

باسیله‌وه‌شكردوه‌، پێداچوونه‌وه‌ به‌ خه‌رجیی دامه‌زراوه‌كان و نه‌هێشتنی خه‌رجی زێده‌ڕۆیی، پێداچوونه‌وە و ڕێكخستنه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێم، پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیسته‌می وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێم.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket