كێشه‌كانی خانه‌قین ده‌گه‌یه‌نرێنه به‌غدا
کوردستان 09:07 PM - 2016-02-10.
وه‌فدێكی هاوبه‌شی حزبی و ئیداری سنوری شاری خانه‌قین به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و خستنه‌ڕووی كه‌كورتی و پێداویستیه‌كانی شاره‌كه سه‌ردانی شاری به‌غدایان كرد،كه‌پێكهاتبوون له شێركۆ میروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین وئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كه سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مامۆستا عه‌بدلعه‌زیز حه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق و هێمن مه‌نسور جێگری مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و محه‌مه‌دی مه‌لا حه‌سه‌ن قائمقامی خانه‌قین و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی حزبی و حكومی تر.
شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان به PUKmedia ی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كێشه وكه‌موركوتیه‌كانی شاری خانه‌قین و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری بوون ، كه‌له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ دكتۆر فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆبوینه‌وه‌و به‌وردی باسمان له‌ته‌واوی كێشه‌و كه‌موركورتی و پێداویستیه‌كان كرد كه روبه‌ڕووی شاره‌كه بووه‌ته‌وه‌و سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڵێنی پێداین كه تاوتوێی ته‌واوی ئه‌و كێشه و داواكاریانه بكات و به‌دواداچوونی وردیان بۆبكات ، و داوایكرد كه په‌یوه‌ندیه‌كانی ئیداره‌ی شاره‌كه له‌گه‌ڵ به‌غدا باشتربكرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی كاروباره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر به‌ڕێوه‌بچن.
وتیشی :له‌به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كانماندا ، سه‌ردانی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقمان كرد ،سوپای ته‌واوی ئه‌و هاوكاری و خه‌مخۆریانه‌ی كردین كه بۆ ئاواره‌كانی ناوچه‌كه هه‌مان بووه ،پاشان باسی ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌مان بۆ كرد كه به‌رۆكی ناوچه‌كه‌یگرتووه، ئه‌ویش له‌لای خۆیه‌وه به‌لًَێنیدا كه هه‌ماهه‌نگی ته‌واو بكات و له‌ڕێكه‌ی مامۆستا عه‌بدولعه‌زیزه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كاندا په‌یوه‌ندی زیاتر ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ته‌واوی ئه‌و داواكاری و كه‌موكورتیانه جێبه‌جێ بكرێن .
رونیشكرده‌وه،به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ لای وه‌زیری ناوخۆی عیراق بوو، كه كێشه‌ی ئه‌فسه‌رانی سنوری خانه‌قین له‌لیوای 8ی پاسه‌وانی سنور ،كه‌موڕی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی خانه‌قینی سه‌ربه دیاله بۆ باسكرد‌و خستمانه به‌رده‌ستی ، دوای تاوتوێكردنی به‌ڵێنیدا كه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكات.
باسیله‌وه‌شكرد، دواتر بریكاری وه‌زیری نه‌وتمان له‌به‌غدا به‌سه‌ركرده‌وه‌و كێشه‌ی سوته‌مه‌نی و كارگه‌ی غاز‌و ئه‌و كێشانه‌ی كه‌سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌ین له‌سنوری خانه‌قین پێمان گه‌یاند، پێشوازیه‌كه‌ی زۆرباشبوو، ته‌واوی پشتیوانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه خسته‌ڕوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتریش بریكاری وه‌زیری نه‌وت هاوكاریه‌كی زۆر باشی ناوچه‌كه‌یكردبوو .
میروه‌یس راشیگه‌یاند، دواتر سه‌ردانی وه‌زیری رۆشنبیریمان كرد ، كه دوای تاوتوێكردنی كه‌موكورتی و پێداویستیه‌كانی شاری خانه‌قین به‌ڵێنیدا به‌دواداچوون بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری خانه‌قین و كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه و شوێنه‌واری خانه‌قین ودۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگان بكات .
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین جه‌ختیله‌وه‌شكردوه، به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌مان بۆلای وه‌زیری دارایی عیراقبوو، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و خانووانه‌ی كه ژماره‌یان 600 خانووه كه تاپۆیان نیه و خاوه‌نه‌كانیان چه‌ندین ساڵه هاتوچۆده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن بكرێته ناوی خۆیانه‌وه ، كه ئه‌ویش داوایكرد نوسراوه‌كانیان ئاڕاسته بكرێت و تاوه‌كو به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان بۆیان ته‌واو بكرێت .
PUKmedia سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24