riklam

رێكخراوێك بۆ هاریكاریكردنی ژنانی ده‌ستڕه‌نگین راگه‌یه‌ندرا

ژنان‌ 08:55 PM - 2016-02-10
.

.

پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 10/2/2016 له‌هۆڵی ئوتێل مه‌م و زین  له‌شاری سلێمانی، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی پارێزگای سلێمانی، مه‌راسیمی راگه‌یاندنی رێكخراوی (داهات) بۆ ئافره‌تانی كه‌مده‌رامه‌ت  رێكخرا.


له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، باس له‌پێناسه‌و ئامانج و میكانیزم و پره‌نسیپه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ كراو دواتر ئه‌ندازیار (به‌یان نوری) وه‌زیری پێشووی كاروباری ئافره‌تان له‌عیراق و به‌رپرسی رێكخراوه‌كه‌، بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به‌گرنگیی كاری ده‌ستی پێشكه‌شكرا.


به‌رپرسی رێكخراوی داهات باسی له‌ئاماره‌كانی داهات و خه‌رجیی و رێژه‌ی به‌شداریی ژنان له‌ ئابوریی چه‌ند ووڵاتێكی وه‌ك (عیراق، ئێران، توركیا، سعودیه‌، مه‌غریب، كویت، نه‌رویج) كردو به‌وردی تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگیی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی دیكه‌، به‌تایبه‌ت كاری ده‌ستیی و پێویستیی وازهێنان له‌ ئابوریی تاك وره‌هه‌ندیی، پشت به‌ستوو به‌نه‌وت، خسته‌روو كه‌ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن و میلله‌تێكی كارنه‌كه‌رو به‌كاربه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنێت.


دواتر له‌ لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌، پێشنیارو سه‌رنجه‌كان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی گه‌شه‌دان به‌ خزمه‌ته‌كانی رێكخراوه‌كه‌ بۆ ژنانی كه‌مده‌رامه‌ت تاوتوێكران، كه‌توێژێكی په‌راوێزخراوی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ و ئه‌مرۆ له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستیی به‌ به‌ده‌مه‌وه‌چوون وخزمه‌تكردن هه‌یه‌ ، به‌ تایبه‌ت كه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ماندا، بێ‌ پلانیی و گه‌نده‌ڵیی و ته‌خشان و په‌خشانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی زۆر و زه‌به‌ندی نیشتمان، ته‌نگی به‌ خه‌ڵك هه‌ڵچنیوه‌ و رۆژی روناكیی لێكردوون به‌ شه‌وه‌ زه‌نگ.


رێكخراوه‌كه‌ به‌رواری 4/1/2016 مۆڵه‌تی یاسایی له‌ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان وه‌رگرتووه‌، و بریاره‌ شانبه‌شانی رێكخراوه‌ خزمه‌تگوزاره‌كانی دیكه‌، خزمه‌تی ئافره‌تانی به‌شمه‌ینه‌ت و هه‌ژارانی هه‌رێمه‌كه‌مان بكات.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket