riklam

دوای ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر خوێندكارێك له‌زیندان هه‌ڵات

جیهان 08:26 PM - 2016-02-10
.

.

دوای ئه‌وه‌ی به‌تاوانی ده‌ستدرێژكردنه‌ سه‌ر كچه‌ خوێندكارێك له‌ساڵی 2014 به‌ 15 ساڵ زیندانی سزادرا، په‌نابه‌رێكی سوریای به‌هاوكاری ژنه‌ پاسه‌وانێك هه‌ڵات .

 

پۆلیسی توركیا له‌وباره‌یه‌وه‌ وێنه‌ی حه‌سه‌ن كیكۆی ته‌مه‌ن 27 ساڵانی سوریایی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2014 به‌تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچه‌ خوێندكارێك  ،به‌هاوكاری كچه‌ پاسه‌وان ئه‌نجێلا ماگدیگی ته‌مه‌ن 32 ساڵان دوای به‌ستنی په‌یوه‌ندیه‌كی سۆزداری  له‌زیندان هه‌ڵاتووه‌. 

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، له‌ساڵی 2010  ه‌وه‌ حه‌سه‌ن كیكی  په‌نابه‌ره‌ له‌وڵاتی سویسراو چه‌ندین تاوانی ئه‌نجامداوه‌و كه‌مه‌ترسیدارترینیان رفاندنی كچێك بووه‌ به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و دواتر ده‌ستدرێژكردنه‌ سه‌ری بووه‌. 

 

رووداوی هه‌ڵاتنی كیكی له‌نیوه‌ شه‌و بووه‌ كاتێك پاسه‌وانی زیندانه‌كه‌ خه‌وتووه‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجێلای كچه‌ پاسه‌وانه‌وه‌ هاوكاری كراوه‌و هه‌ڵاتوون . 

 

به‌پێی زانیاریه‌كان له‌ئێستادا پۆلیس گه‌ڕانی به‌دوای هه‌ردووكیاندا ده‌ستپێكردوه‌. 

 

PUKmedia و، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket