riklam

ئه‌ڵمانیا: خۆپیشاندان له‌دژی ئه‌ردۆگان به‌رده‌وامه‌

تاراوگە‌‌ 07:19 PM - 2016-02-10
خۆپیشاندان دژی ئه‌ردۆگان

خۆپیشاندان دژی ئه‌ردۆگان

له‌به‌رده‌وامی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان بۆ رۆژی سێهه‌م كوردستانیان و هه‌وادارانی په‌یه‌گه‌و په‌یه‌ژه‌و پلاتفۆرمی هێزه‌ دیموكراتخوازو چه‌په‌كان وكوردانی باكورو باشور ڕۆژئاواو ڕۆژهه‌لات ئیواره‌ی رۆژی 9ی شوباتی 2016 به‌درێژایی سه‌نته‌ری شاری نۆرنبێرگ به‌دروشمی (ئه‌ردۆگانی تیرۆریست، ده‌ست له‌كوردستان هه‌ڵگره‌) ڕێپێوانێكیان به‌ڕێوه‌برد.

له‌ڕێپێوانه‌كه‌دا چه‌ند وێستگه‌یه‌كیان كرده‌ وتار خوێندنه‌وه‌و به‌زمانی ئه‌ڵمانی وكوردی وتوركی سیاسه‌تی داپلۆسێنه‌رانه‌ی ڕژێمی ئه‌ردۆگان-یان ڕسواو مه‌حكومكردو قه‌تڵوعامی چه‌ند رۆژی ڕابردووی جزیره‌و شیرناخیان  بۆ رای گشتی ئه‌و شاره‌ ڕونكرده‌وه‌ كه‌ده‌یان كه‌سی بێگوناهی مه‌ده‌نی تیا كراوه‌ته‌ ئامانج و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌..!

به‌زمانی ئه‌ڵمانی ڕونیانكرده‌وه‌ كه‌باكوری كوردستان له‌ڕه‌وشێكی خراپدایه‌و ڕژێمی ئه‌ردۆگان به‌ئاگرو ئاسن ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی بێگوناح وئازادیخوازان بۆته‌..!له‌په‌یامی خۆپیشانده‌راندا داوایانكرد ئه‌ڵمانیا به‌ده‌م هاوارو مه‌رگه‌ساته‌كانی گه‌لی كورده‌وه‌ بچێت ومافه‌كانی مرۆڤ ودیموكراسیه‌ت له‌و وڵاته‌دا نه‌كاته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا..له‌په‌یامی خۆپیشانده‌راندا جگه‌ له‌خستنه‌ڕووی دڕنده‌یی ڕژێمی ئه‌ردۆگان ڕه‌خنه‌ی توندیشیان له‌ئه‌نگێلامێركل گرت وڕایانگه‌یاند 3 ملیار یۆرۆ ده‌ده‌نه‌ توركیا به‌لام توركیا وئه‌ردۆگان خۆیان له‌پشت شه‌پۆلی به‌لێشاوی په‌نابه‌رانه‌وه‌ن پاره‌یان ده‌ده‌نی، به‌ڵام سه‌دان خێزانی ئاواره‌ی سوری له‌سنوره‌كان ده‌رگایان لێداخراوه‌و له‌به‌ر سه‌رماو باران ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن..ئه‌ردۆگان خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی ئیسلامی داعشدایه‌ كه‌چی ئه‌ڵمانیا تیرۆریستان  شه‌رڤانان ده‌خاته‌ یه‌ك خانه‌وه‌ كه‌ئه‌وه‌ تاوانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی كوردو ده‌بوایه‌ ئه‌ڵمانیا تیرۆری ده‌وڵه‌تی توركیای شه‌رمه‌زاركردایه‌و فشاری بخستایه‌ته‌سه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤی له‌گه‌ڵ باسكردنایه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ خوینی كورد له‌لایه‌ن سوپاكه‌یه‌وه‌ ده‌ڕێژرێ.

كوردستانیان به‌سرودی شه‌رڤانان وبه‌دروشم ولۆگۆی په‌یه‌ژه‌و په‌یه‌گه‌و ئالای كوردستانه‌وه‌ ڕێپێوانه‌كه‌یان ڕازانده‌وه‌و تا ئیواره‌یه‌كی دره‌نگی خایاند.

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا

  
  
  
  
  
  
  
  
  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket