سه‌لیم جبوری: له‌گه‌ڵ سیستمی لامه‌ركه‌زیداین
کوردستان 06:56 PM - 2016-02-10پێشوازی له سه‌لیم جبوری كرد
ئه‌مڕۆ 10-2-2016، دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك به ئاماده بوونی چه‌ندین په‌رله‌مانتار پێشوازی كرد له دكتۆر (سلیم الجبوری) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق.
له دیدارێكدا پارێزگاری كه‌ركوك پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی هاتونه‌ته به‌رده‌م ئیداره‌ی شاره‌كه خسته ڕوو به تایبه‌تی له بواری ئابوری‌دا له‌به‌ر ڕۆشنایی سه‌رف نه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی كه‌ركوكو كێشه‌ی ئاواره‌كان بێ ئه‌وه‌ی شاره‌كه كۆمه‌كی پێویست كرابێت له‌و كه‌یسه‌دا.
پارێزگاری كه‌ركوك وتی: "سه‌ره‌ڕای پێشوازی كردن له زیاتر له 600 هه‌زار ئاواره ئه‌و كۆمه‌كه پێشكه‌ش نه‌كراوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئاواره‌كاندا بگونجێت‌و ڕۆژانه ته‌نها بڕی 400 هه‌زار لیتر سوته‌مه‌نی ده‌گاته كه‌ركوك له كاتێكدا پێش ڕوداوه‌كانی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 ڕۆژانه كه‌ركوك بڕی ملیۆنێك‌و 300 هه‌زار لیتر سوته‌مه‌نی پێده‌گه‌یشتو جگه له‌مانه‌ش كه‌ركوك هیچ بڕه كاره‌بایه‌كو داوده‌رمانو دارایی پێویست بۆ ئاواره‌كانی پێنه‌گه‌یشتوه".
دكتۆر (نه‌جمه‌جین كه‌ریم) وتیشی: "حاڵی حازر شه‌ش شوێن ته‌رخان كراوه بۆ زانكۆكانی ئه‌نبارو موسڵ و بۆ خوێندكاره‌كان شاره‌كه پێویستی به 10 هه‌زار كورسی هه‌یه بۆ خوێندنكاران و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كه‌مو كوڕییه به یه‌كڕیزی دانیشتوانی شاره‌كه‌و هه‌وڵو كاره‌كانی ئیداره‌و فه‌رمانگه‌كان توانراوه هاوكاری ئاواره‌كان بكرێت‌و شاره‌كه بكرێته سمبولێك كه هه‌موان شانازی پێكه‌وه بكه‌ن".
دواتر‌و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا پارێزگاری كه‌ركوك وتی: "خۆشحاڵین به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ شاری كه‌ركوك كه یه‌كه‌م سه‌ردان نییه‌و چه‌ندین بابه‌تمان تاووتوێكرد سه‌باره‌ت كه‌موكوڕییه‌كانی بواره‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستیو په‌روه‌رده‌و كاره‌باو به‌ڕێزیان تێگه‌یشتنیان هه‌بوو بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌و ئێمه شه‌ره‌فمه‌ندین به سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕیزیان بۆ شاری كه‌ركوك".
لای خۆیه‌وه دكتۆر (سلیم الجبوری) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتی: "شاری كه‌ركوك پێویستی به سه‌ردانی زیاتر‌و دیالۆگه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی هاتونه‌ته به‌رده‌میو دیدارمان هه‌یه له كه‌ركوكداو له شاری به‌غدادیشدا دیداری تر هه‌یه له لایه‌ن پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی بریاڕداو ئه‌مه به‌ڵگه‌یه بۆ خه‌مخۆری پارێزگاری كه‌ركوكو كاركردنی له پێناو ئاشتی‌و ئاوه‌دانی شاره‌كه".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه شاری كه‌ركوك به‌ده‌ست تیرۆره‌وه ده‌ناڵێنێت و پێویسته هه‌موان یه‌كڕیز بن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌و چه‌ندین ناوچه‌ی باشوری شاره‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستانی داعش دایه‌و پێویسته ئازاد بكرێن وه‌ك پێشتر چه‌ندین ناوچه به هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پیشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانو پۆلیس‌و چه‌كداره‌كانی هۆزه‌كان ئازاد كراون.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێڕاق داوای له حكومه‌تی عێڕاقیش كرد پشتیوانی ئیداره‌ی كه‌ركوك بكه‌ن بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر كێشه‌كانی تیرۆر‌و ئاواره‌كانو پێویستی به دابین كردنی دارایی هه‌یه به‌هۆی ئه‌و ئه‌ركه زۆره‌ی كه‌وتۆته سه‌ر شانی.
جبوری سوپاسی ئیداره‌ی كه‌ركوكو فه‌رمانگه‌كانو دانیشتوانی شاره‌كه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و ئاسایشی كرد‌و وتی ئێمه هاتوین بۆ پشتیوانی كردنتان.
الجبوری وتی: "بۆچوونی ڕوونی ئێمه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سیستمه لامه‌ركه‌زیه‌ته بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵات به پارێزگاكان‌و پێشتر په‌رله‌مان وه‌ها بڕیارێكی ده‌ركرد به‌ڵام له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه تانه‌ی لێدراو دواتر دادگای فیدڕاڵی ڕوون بوو وتی ئه‌و تانه‌یه كار له ده‌قی بڕیاره‌كان نا‌كات و ناكرێت بڕیارێك كه ده‌ركرابێت هه‌موار بكرێته‌وه مه‌گه‌ر به ده‌ركردنی بریارێكی نوێ ،و ئێمه له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌و كردنی سیستمی لامه‌ركه‌زیداین".
له ته‌وه‌رێكی تردا سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی: "تا ئه‌م ساته هیچ داواكارییه‌كه‌مان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه سه‌باره‌ت گۆڕانكاری وه‌زاره‌ته‌كانو ئه‌گه‌ر وه‌ها خواستێك هه‌بێت پێویسته ئه‌و داواكارییه پێشكه‌ش په‌رله‌مان بكرێت".
ناوبراو وتیشی: "ئێمه وه‌ك په‌رله‌مان داواكاریمان ئه‌وه‌یه هه‌موو دامه‌زراندنه‌كان به وه‌كاله‌ت له سه‌ركردایه‌تییه ئه‌منییه‌كانو ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پێویسته له نێو په‌رله‌ماندا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت به‌پێی ده‌ستور بۆیه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كاندا پێویسته بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان تا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت".
سه‌لیم جبوری وتی: "ئیمه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دا كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی دارایی‌و پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت هاوكاری ئیداره‌ی كه‌ركوك بكات بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ته‌گه‌ره‌كاندا هه‌روه‌ها هاوكاری شاره‌كانی سلێمانی و كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌فیش بكرێت كه ئاواره‌یان له‌خۆ گرتوه".
PUKmedia راگه‌یاندنی پارێزگای كه‌ركوك
هەواڵی زیاتر
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24