riklam

جه‌خت له‌سه‌ر دابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی كه‌ركوك كرایه‌وه‌

کوردستان 06:33 PM - 2016-02-10
پێشوازی له‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز كرد

پێشوازی له‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز كرد

ئه‌مڕۆ 10-2-2016، دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی كرد له‌ په‌رله‌مانتار (ئارێز عه‌بدوڵڵا) سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق دا به‌ یاوه‌ری چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی شاری كه‌ركوك.

له‌ دیداره‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت ڕه‌وشی كه‌رتی نه‌وت له‌ شاره‌كه‌داو بارودۆخی هه‌نارده‌ كردنی نه‌وتو شایسته‌ داراییه‌كانی پترۆدۆلاری شاره‌كه‌ی بۆ وه‌فدی میوان باس كرد.

هه‌روه‌ها پارێزگاری كه‌ركوك باسی میكانیزمی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كرد كه‌ حاڵی حازر په‌یره‌و ده‌كرێت و مافه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی شاری كه‌ركوك له‌ پترۆدۆلار له‌ ساڵی (2014)ه‌وه‌و وه‌ڵامه‌ پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ په‌رله‌مانتار ( ئارێز عه‌بدوڵڵا) سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له‌ په‌رله‌مانی عیراق جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی دابین كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی شاری كه‌ركوك له‌ پترۆدۆلار له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانیاندایه‌و تیگه‌یشتنی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی هاتونه‌ته‌ به‌رده‌م شاره‌كه‌ به‌هۆی سه‌رف نه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كانییه‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket