riklam

كه‌ركوك.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 7 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان 06:25 PM - 2016-02-10
وێنه‌ی ئه‌رشیف

وێنه‌ی ئه‌رشیف

كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له‌ گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی شاری كه‌ركوك 7 برینداری لێكه‌وته‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی كه‌ركوك به‌ PUKmedia راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 10-2-2016، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی شاری كه‌ركوك نزیك حوسێنیه‌ی ئه‌عزه‌م ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا 7 كه‌س برینداربوون و كه‌ 4  یان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن و 3 ی تریشیان هاووڵاتی مه‌ده‌نیین.

وتیشی: به‌هۆی  ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ چه‌ند زیانێكی ماددی به‌ر دوكان و ماڵی هاووڵاتیان كه‌وتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ردوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یان كردوه‌و له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket