riklam

جاندار: سه‌رۆك مام جه‌لال خاوه‌نی ئیلهامی من بوو

کوردستان 06:06 PM - 2016-02-10
 جه‌نگیز جاندار

جه‌نگیز جاندار

له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له‌ شاری سلێمانی رێز له‌ نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسی توركیا و نوسه‌ری كتێبی(شه‌مه‌نده‌فه‌ری میزۆپۆتامیا) جه‌نگیز جاندار نرا.

ئه‌مڕۆ 10-2-2016، له‌ دیدارێكدا كه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێیه‌وه‌ رێكخرابوو له‌ شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ رۆژنامه‌نووسان و نوسه‌ران و رۆشنبیران و چه‌ندین به‌رپرسی حزبی و حكومی مه‌راسیمێك بۆ رێزلێنان له‌جه‌نگیز جاندار نوسه‌رو رۆژنامه‌نووسی توركیاو نوسه‌ری كتێبی (شه‌مه‌نده‌فه‌ری میزۆپۆتامیا) به‌ڕێوه‌چوو.

جاندار: له‌ مێژه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال هاوڕێی نزیكین و له‌نزیكه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌بووه‌

له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس جه‌نگیز جاندار رایگه‌یاند: شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ له‌شاری سلێمانی شاری رۆشنبیری له‌مه‌راسیمێكی ئاوه‌هادا رێز له‌كاره‌كانم ده‌گیرێت، وتیشی: من به‌ده‌ر له‌وه‌ی وه‌ك نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر كاره‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال و ئه‌زموونه‌كانی له‌ سیاسه‌ت و شۆڕش كارم كردوه‌و نوسینم هه‌بووه‌، به‌ڵكو وه‌ك جه‌نگیز جاندار له‌ مێژه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال هاوڕێی نزیكین و له‌نزیكه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌بووه‌.

سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تییه‌ جیهانی و سیاسه‌تمه‌داره‌ گه‌ورانه‌ی جیهان كه‌ به‌ ساده‌یی و به‌ڕێزی و راستگۆیی ناسراوه‌

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا جه‌نگیز جاندار به‌وردی باسی سه‌ره‌تای یه‌كتر ناسینی خۆی كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال و وتی: سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سایه‌تییه‌ جیهانی و سیاسه‌تمه‌داره‌ گه‌ورانه‌ی جیهان و ناوچه‌كه‌ كه‌ به‌ ساده‌یی و به‌ڕێزی ناسراوه‌و هه‌رله‌سه‌ره‌تای ناسینم له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا به‌ساده‌یی و راستگۆیی و خۆشه‌ویستی و قسه‌ خۆشی و زیره‌كی سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر سه‌رسامم بووم.

جاندار: له‌سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه‌ فێربووم كه‌ ده‌بێت سه‌ركرده‌ كه‌سێكی ساده‌و خاكی بێت

راشیگه‌یاند: له‌سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه‌ فێربووم كه‌ ده‌بێت سه‌ركرده‌ كه‌سێكی ساده‌ و ساكاربێت و هه‌میشه‌ له‌ خۆ نه‌گۆڕاو و خاكی بێت، وتیشی: سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ سه‌رتای ناسینمه‌وه‌ تاكو ئه‌و كاته‌ی بوه‌ سه‌رۆك كۆمار وه‌ك خۆی به‌سایی و خاكی و خۆشه‌ویستی مایه‌وه‌و بۆیه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌وه‌و سیاسیه‌كانی جیهان له‌ساده‌ی مامه‌وه‌ فێربن.

جاندار: سه‌رۆك مام جه‌لال خاوه‌نی ئیلهامی من بوو بۆ نوسینی ئه‌م كتێبه‌

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باسی نوسینی كتێبی (شه‌مه‌نده‌فه‌ری میزۆپۆتامیای) كدر وتی: ئه‌و كه‌سه‌ی خاوه‌نی ئیلهامی من بوو بۆ نوسینی ئه‌م كتێبه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال بوو.

سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌ هێنانه‌كایه‌ و گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا

جاندار وتیشی: رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ناوچه‌كه‌ زۆر گرنگ بوو بۆ كورد هه‌رله‌سه‌تاوه‌ تاكو ئێستا، به‌تایبه‌ت له‌ ناساندنی میلـله‌تی كورد به‌ جیهان و كاركردن بۆ هێنانه‌كایه‌ و گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا و به‌رگریكردن له‌ كوردانی هه‌موو ناوچه‌كانی تر وه‌ك یه‌ك، راشیگه‌یاند: سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌ سه‌رۆك كۆماری عیراقیش بوو به‌شه‌ره‌فه‌وه‌ ناسنامه‌ی كوردی خۆی فه‌رامۆش نه‌كرد و وه‌ك چۆن بۆ كورد كاری ده‌كرد بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی عیراق هه‌مان شێوه‌ كاری ده‌كرد، ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌ كه‌ نموونه‌ی وه‌ك سه‌رۆك مام جه‌لال نابێته‌وه‌.

جاندار: له‌سه‌ر نوسینه‌كانم ئه‌گه‌ر توشی كێشه‌یه‌ك بووبم له‌ توركیا ئه‌وا له‌سه‌ر كوردبووه‌

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا رایگه‌یاند: له‌ نوسینه‌كانمدا ئه‌گه‌ر توشی كێشه‌یه‌ك بووبم له‌ توركیا ئه‌وا له‌سه‌ر كوردبووه‌، بۆیه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌م، وتیشی:

هه‌میشه‌ و تومه‌و ده‌یڵێم ده‌سه‌ڵاتێك له‌ توركیا بۆ كورد خراپ بێت هه‌مام شێوه‌ بۆ توركیش خراپ ده‌بێت.

جاندار: ده‌سه‌ڵاتێك له‌ توركیا بۆ كورد خراپ بێت بۆ توركیش خراپ ده‌بێت

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ چه‌پكه‌ گوڵی رێزو وه‌فای سه‌رۆك مام جه‌لال پێشكه‌ش به‌ نوسه‌و رۆژنامه‌نووس جه‌نگیز جاندار كرا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket