riklam

ئه‌ردۆگان ره‌خنه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌گرێت

جیهان 05:12 PM - 2016-02-10
 ئه‌ردۆگان هاوكاریكردنی كوردانی سوریا مه‌ترسی بۆ توركیا هه‌یه‌

ئه‌ردۆگان هاوكاریكردنی كوردانی سوریا مه‌ترسی بۆ توركیا هه‌یه‌

سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌خنه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌گرێت له‌ هاوكاریكردنی كورده‌كان سوریا. 

ئه‌مڕۆ 10-2-2016، له‌ وتارێكیدا له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی هاوكاریكردنی هێزه‌ كوردییه‌كانی سوریاوه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی توركیا دروستده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوكارییانه‌ی ئه‌مریكا بۆ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له‌ سوریا، به‌شێكی زۆری ده‌چێته‌ ده‌یت پارتی كرێكارانی كوردستان و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی توركیا.

ئه‌ردۆگان وتیشی: پێویسته‌ ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ هێزه‌كوردییه‌كان له‌ سوریا رابگرێت، چونكه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ هاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌ كه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاسایشی توركیا دروستده‌كات.

سه‌رۆك كۆماری توركیا پارتی یه‌كێتی دیموكراتر كوردی له‌ سوریا به‌ رێكخراوێكی تیرۆرستی له‌قه‌ڵه‌م دا، كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌یه‌ و حوكمی خۆبه‌خۆی له‌كوردستانی رۆژئاوا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

جێگای باسه‌ ئه‌مریكا به‌ هێزی سه‌ربازی و هاوكاری لۆجستی هاوكاری كوردانی سوریا ده‌كات، دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، كه‌ ئه‌و هێزه‌ كوردیه‌ تاكه‌ هێزه‌ توانیوێتی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا بشكێنێت و به‌شێكی زۆر له‌و ناوچه‌یه‌ له‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ پاك بكاته‌وه‌.

 PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket