riklam

سه‌رۆك كۆمار بانگهێشتی توركیا ده‌كرێت

عیراق 03:45 PM - 2016-02-10
سه‌رۆك كۆمار بانگهێشتنامه‌ی ره‌سمی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیاوه‌ پێده‌گات

سه‌رۆك كۆمار بانگهێشتنامه‌ی ره‌سمی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیاوه‌ پێده‌گات

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی ره‌سمی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیاوه‌ پێگه‌یشت به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی له‌كۆنگره‌ی باڵای ئیسلامی كه‌ له‌مانگی نیسانی داهاتوودا له‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه‌ ئه‌مڕۆ 10-2-2016 له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی به‌ڕێزیان بوو له‌ فاروق قه‌یمه‌قچی باڵیۆزی توركیا له‌عیراق كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ عیراق مه‌به‌ستێتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و كاركردن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئۆقره‌یی ناوچه‌كه‌و په‌ره‌سه‌ندنیدا دابمه‌زرێت.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك مه‌عسوم پێویستی پاشه‌كشێی هێزه‌كانی توركیای له‌ناوچه‌و باشیك دووپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌ ده‌بێت هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كی به‌ڕێككه‌وتنی ره‌سمی نێوان هه‌ردوولا بێت نه‌ك به‌ته‌نها له‌ڕێی ته‌بلیغكردن و ئاگاداركردنی هه‌ندێك له‌لێپرسراوانه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket