مه‌لا به‌ختیار: ده‌بێ هه‌ڵپه‌رستان بدرێنه دادگا
ی.ن.ک 03:30 PM - 2016-02-10.
له‌ڕاگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕییه‌وه...
به‌ڵی؛ ئه‌گه‌ر پاره برابێته ده‌ره‌وه، ده‌بێ بگه‌ڕێنرێته‌وه
ئه‌گه‌ر پڕوپاگه‌نده‌كانیش ناڕاست بوون، ده‌بێ هه‌ڵپه‌رستان بدرێنه دادگا
رۆژی 8/2/2016 مه‌لا به‌ختیار له‌لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه "ئه‌گه‌ر پڕوپاگه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره راست بن، ده‌بێت ماڵی خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵك و حكومه‌ت. ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بن، ئه‌وا سوور ده‌بین له‌لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست، له‌كاتی هیلاكی خه‌ڵكدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
ته‌واوی ئه‌م لێدوانه كه له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی یه‌كێتیی به‌نوسراو و بینراوه‌وه بڵاوكرایه‌وه، هه‌ندێك له‌ماڵپه‌ڕو كه‌ناڵه‌كانیش به‌هه‌مان ناوه‌ڕۆك، به‌ڵام به‌ناونیشانی به‌مه‌به‌ستی خۆیان بڵاویانكرده‌وه. بۆیه له‌ئێستاشدا كه مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی جه‌خت له‌سه‌ر هه‌مان ته‌واوی قسه‌كانی ده‌كاته‌وه، وێڕای جارێكی‌تر بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌واوی لێدوانه‌كه، به‌پێویستی ده‌زانین رایبگه‌یه‌نین كه ئه‌وه‌ی ئامانجی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕییه، ته‌واوی لێدوانه‌كه‌یه وه‌ك هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی، نه‌ك ته‌نها ناونیشانێكی به‌مه‌به‌ست داڕێژراوی هه‌ندێك له‌میدیاكان..
ده‌قی ته‌واوی لێدوانه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار:
-یه‌كێتیی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه، نه‌خۆمان له‌به‌رپرسیارێتی ده‌دزینه‌وه، نه به‌هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌یه‌كیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ین. به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌ڵام له‌م كاتانه‌ی ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه هه‌یه، خه‌ڵك هه‌یه له‌شكست و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه راده‌كاتو پڕوپاگه‌نده بڵاوده‌كه‌نه‌وه. ده‌بێت قسه‌كانیان بسه‌لمێنن، كه په‌رله‌مان ده‌ستیپێكردو كه حكومه‌ت ده‌ستیپێكرد، وه‌كو یه‌كێتی سور ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌و ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌كرێن. ئه‌گه‌ر راست بن، ده‌بێت ماڵی خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵك و حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر راست نه‌بن ئه‌وا سوور ده‌بین له‌لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست، له‌ئێستاداو له‌كاتی هیلاكی خه‌ڵكدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له‌سه‌دا سه‌دیش له‌گه‌ڵ داواكانی خه‌ڵكداین و له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانیشیان بوین. له‌گه‌ڵ مانگرتنی مه‌ده‌نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین فشار بخه‌ینه‌سه‌ر حكومه‌ت كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێت. خه‌ڵك به‌ئارامی داخوازییه‌كانی خۆی داوا بكات، ده‌بێت به‌ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
بۆ خۆیشی، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار بێ‌باك له‌هه‌ر پێچینه‌وه‌یه‌ك له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی خه‌ڵك بكرێ، ته‌نها به‌رگری له‌هه‌ق كردووه‌و ده‌كات. ئاویش به‌ده‌می هه‌ڵپه‌رستان، گڵاو نابێت.
راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
10/2/2016
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28