یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ: دوا بڕیار له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدرێت
ی.ن.ک 02:30 PM - 2016-02-10"هه‌رلایه‌ك لێپرسراوێتی هه‌ڵبگرێت و به‌زوویی دوا بڕیار له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدرێت"
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی له ئه‌میرو وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌كات و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا ته‌ئكید له‌چاره‌سه‌ری هه‌رچی به‌په‌له‌ی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی كوردستان و له‌پێشیانه‌وه بژێوی و گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن كه "به‌زوویی دوا بڕیار له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدرێت".
ئه‌مڕۆ 10/2/2016 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراو و عومه‌ر فه‌تاح و حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی پێشوازیان له‌مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد، كه پێكهاتبوون له محه‌مه‌د حه‌كیم و ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی و رێبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و حه‌سه‌ن بابه‌كر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا كه به‌وردی لێكدانه‌وه‌یان له‌بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه هه‌وڵه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌ری گونجاوترو هه‌رچی به‌په‌له‌ی ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕووی كوردستان بونه‌ته‌وه، بخرێنه‌گه‌ڕو وێڕای گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕای پێوست چه‌ند پێشنیارێكیش خرانه‌ڕوو، كه تیایدا له‌لایه‌كه‌وه ته‌ئكیدی له‌چاره‌سه‌ری بژێوی و گوزه‌رانی خه‌ڵك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه گه‌یشتن به‌ئاسۆی چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كان و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو ده‌كرده‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ڕابردووه‌وه بۆ ئێستا سه‌ره‌نجامی لێكتێگه‌یشتن و متمانه‌ی نێوان هه‌ردوولا، به‌شایسته‌یی هه‌ڵسه‌نگاندو هاوكات له‌پێناو راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كاندا جه‌ختی له‌گه‌شه‌پێدانی كرده‌وه.
هه‌روه‌ك له‌به‌رامبه‌ر لێكدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌رو لێكه‌وته سیاسییه‌كان، له‌ئێستای ئه‌و بارودۆخه‌ی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، لێكتێگه‌یشتنی زیاتر‌و رۆحی به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌كۆی بارودۆخه‌كه به‌پێویستی بنه‌ڕه‌تی بۆ گه‌یشتن به‌ئاسۆكانی چاره‌سه‌ر زانی و پاش ئاماژه‌كردنیش بۆ هه‌ڵه سیاسییه‌كان، وتی: یه‌كێتیی هه‌ڵه سیاسییه‌كان وه‌كو خۆی ده‌بینێت و پاشه‌كشه‌و سازش له‌بیروباوه‌ڕه‌كانی و له‌پێناو هیچ ده‌ستكه‌وتێكیشدا ناكات و دووپاتیشیكرده‌وه كه لۆژێكی سیاسی و لۆژیكی چاره‌سه‌ر پێویستی به‌هاوسه‌نگییه.
به‌لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌ی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئاسۆكانی چاره‌سه‌ر، مه‌لا به‌ختیار ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ سه‌ردانی یه‌كێتیی و گفتوگۆكردن به‌بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندو رایگه‌یاند: یه‌كێتیی خۆی له‌لێپرسراوێتی نادزێته‌وه، به‌چاك و خراپی رابردووه‌وه لێپرسراوێتی هه‌ڵده‌گرین و له‌هه‌مانكاتیشدا لایه‌نگری ته‌واوی مافه پیشه‌ییه‌كانی خه‌ڵكین و دووپاتیشیكرده‌وه كه یه‌كێتیی، له‌پێناو گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری سیاسی و ئاسۆیه‌كی نوێ، درێغی له‌هه‌وڵه‌كانیو خستنه‌ڕووی پێشنیازی نوێ ناكات و وتیشی: ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه گرێی ده‌ست خرایه ده‌م، به‌ڵام پێویسته بڕیاری به‌په‌له له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدرێت و هه‌ر لایه‌نێكیش له‌سه‌ره‌نجامدا ده‌بێ سیاسه‌تی ره‌سمی خۆی رابگه‌یه‌نێتیت و لێپرسراوێتی گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ركردن یان نه‌كردنی هه‌ڵبگرێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و رۆڵی هسه‌رۆك مام جه‌لال له‌به‌رده‌وامی گه‌شه‌پێدانی، ئاماژه‌ی بۆ سه‌ره‌نجامی ئه‌و بارودۆخه كرد كه كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه "گۆڕه‌پانه‌كه بێ مام جه‌لالی پێوه دیاره" و وتیشی: به‌داخه‌وه ده‌ڵێین: كه جه‌نابی مام جه‌لال له‌كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا، نه‌خۆش كه‌وت. ئه‌گه‌رنا له‌ڕابردووشدا كێشه‌ی له‌مشێوه‌یه هاتوونه‌ته پێشه‌وه، به‌ڵام له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێز مام جه‌لال گرێ كوێره‌كانی بۆ ده‌كردینه‌وه.
له‌درێژه‌ی گفتوگۆكه‌دا، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌حوكمی مێژوو و پێگه، بارودۆخه‌كه زۆرتر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی یه‌كێتیی و پارتی‌و ئێمه‌ی حزبه‌كانی تری كوردستانیش، بێگومان له‌گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر به‌رپرسیارین و وتیشی: راسته ئه‌م بارودۆخه كۆتایی دنیا نییه، به‌ڵام پێویسته زۆر به‌جددیتر هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕو وێڕای ئه‌وه‌ی به‌پێویستی زانی كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ده‌وروبه‌ر لێمانه‌وه نزیكه، به‌ڵام پێویسته هه‌لومه‌رجه‌كه به‌ئارامی رابگرین و راشیگه‌یاند: هه‌روه‌كو چۆن پێشتریش رامانگه‌یاندووه كه یه‌كێتیی به‌ته‌نها هی خۆی نییه، ئێستا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه، ده‌بێ یه‌كێتیی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، سیاسه‌تو هه‌ڵوێستی خۆی وردتر‌و جددیانه‌تر رابگه‌یه‌نێت و جه‌ختیشیكرده‌وه كه نابێ بهێڵین بارودۆخه له‌گرێژنه ده‌ربچێ و وتیشی: وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی دڵسۆزانه، هه‌ر ئه‌ركێك بكه‌وێته سه‌رشانمان، راپه‌ڕاندنی به‌ئه‌ركێكی شه‌رعی، پاشان به‌ئه‌ركێكی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین.
له‌كۆتایی گفتوگۆكه‌شیدا، مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بارودۆخه‌كه ئه‌گه‌ر تێكبچێ، له‌هه‌موومان تێكده‌چێ. ئه‌گه‌ر له‌سلێمانی تێكبچێ، له‌ته‌واوی كوردستان تێكده‌چێ. چونكه سلێمانی هێزه بۆ هه‌ولێرو هه‌ولێر بۆ دهۆك و دهۆكیش بۆ كه‌ركوك و بۆ هه‌موو شوێنه‌كانی تر، چونكه هه‌موومان پێكه‌وه جوانین.
هه‌روه‌ك دووپاتیشیكرده‌وه كه ده‌بێ به‌په‌له چاكسازی ریشه‌ی له‌كوردستاندا بكرێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌ده‌نگ داخوازیی‌و داواكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه بچێت.
له‌درێژه‌شدا، كۆبوونه‌وه‌كه دوابه‌دوای گفتوگۆی ورد له‌سه‌ر جومگه سیاسی، ئیداری، چۆنێتی گفتوگۆ سیاسییه‌كان و بڕیاردانی به‌په‌له بۆ سازان و گه‌یشتن به‌بڕیاری سیاسی، ته‌ئكید له‌لێپرسراوێتی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ پاراستنی بارودۆخی كوردستان كرایه‌وه‌و پاش خستنه‌ڕووی چه‌ند پێشنیازێكیش، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه هه‌وڵه‌كان له‌پێناو گه‌یشتن به‌دوابڕیاره‌كان، جددیتر بخرێنه‌گه‌ڕو نه‌هێڵدرێت ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا له‌ئارادایه به‌لاڕێدا ببرێت و ته‌ئكید كرایه‌وه كه "هه‌رلایه‌ك لێپرسراوێتی خۆی هه‌ڵبگرێت و به‌زوویی دوابڕیار له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدرێت".
PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24