riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: له‌كه‌مترین ماوه‌دا ئه‌م دۆخه‌ هێوربكرێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:22 PM - 2016-02-10
.

.

ئه‌مڕۆ 10-2-2016 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی "ی.ن.ك" له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌سلێمانی، پێشوازیكرد له‌ عادل موراد لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی "ی.ن.ك" ده‌سته‌ی سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.

له‌دیدارێكدا، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند وه‌ك خه‌مخۆری خۆیان بۆ دۆخه‌كه‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنه‌كه‌یان بۆ لای جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی بۆ به‌ڕێزیان خسته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و ره‌وشه‌ ناله‌باره‌ی ئێستا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ پاش به‌خێرهێنان سوپاسی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كرد كه‌ له‌ڕابردوو و ئێستاشدا رۆڵی باشیان بینیوه‌و خه‌مخۆری خۆیان پیشانداوه‌

پێشی راگه‌یاندن: بارودۆخی خه‌ڵكی كوردستان زۆر سه‌خت و دژوار بووه‌و باری گرانی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌ك قورستر بووه‌و ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری گونجاو و پێویست نه‌دۆزینه‌وه‌ دوورنیه‌ له‌ده‌ست هه‌موو لایه‌كمان ده‌ربچێت، چونكه‌ گوزه‌رانی خه‌ڵك كه‌ پێویسته‌ گرنگترین باس و بابه‌تی سه‌رجه‌م لایه‌كمان بێت به‌ئاقارێكی زۆر خراپدا تێده‌په‌ڕێت. بۆیه‌ لێره‌وه‌ دووپاتیده‌كه‌مه‌وه‌ وه‌كو ئه‌ركێكی نیشتمانیمان وه‌ك "ی.ن.ك" پشتگیری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و داواكارییانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ له‌حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌بێت حكومه‌ت له‌كه‌مترین ماوه‌دا ئه‌و دۆخه‌ هێوربكاته‌وه‌ به‌دابینكردنی بژێوی هاووڵاتیان و ده‌ربازكردنی هه‌رێم له‌م قه‌یرانه‌و پێویستیشه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هاوكاربین به‌ته‌واوی توانامانه‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ره‌وشه‌ ئاڵۆزه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه‌.

دواتر لای خۆیه‌وه‌ لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند به‌جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی "ی.ن.ك" راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند هه‌میشه‌ پێمان وابووه‌ به‌ڕێزتان فریادره‌سی خه‌ڵكی كوردستانن و به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانم له‌ئه‌نجومه‌ن سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ خه‌مخۆریتان و پێشنیار ده‌كه‌ین كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هیممه‌تی جه‌نابت و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانمان له‌مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كارێك بكه‌ن كه‌ یه‌كێتی رۆڵی خۆی ببینێت له‌هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و پشكی شێری به‌ربكه‌وێت له‌چاره‌سه‌ر.

وتیشی: ده‌زانین به‌هۆی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی یه‌كێتی و رۆڵ و كاریگه‌ری به‌ڕێزتان وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ده‌توانی ئه‌وه‌ ئه‌نجامبدات و پێویسته‌ زۆر به‌زوویی هه‌موومان به‌ده‌نگ داواكاری و ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه‌ بچین به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket