riklam

له‌ دوو فێستیڤاڵی جیهانی نمایشده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 01:15 PM - 2016-02-10
"باخه‌كه‌ی باوكم"ی "شوان عه‌توف" له‌ دوو فێستیڤاڵی جیهانی نمایش ده‌كرێت

"باخه‌كه‌ی باوكم"ی "شوان عه‌توف" له‌ دوو فێستیڤاڵی جیهانی نمایش ده‌كرێت

كورته‌فیلمی "باخه‌كه‌ی باوكم" له‌نووسین و ده‌رهێنانی "شوان عه‌توف" له‌ دوو فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی له‌وڵاتی ئه‌مریكا نمایشده‌كرێت.

كورته‌فیلمی "باخه‌كه‌ی باوكم"My Fathers Garden  له‌نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شوان عه‌توف" به‌تیشك خستنه‌سه‌ر شیعرێكی "مه‌ولانا جه‌لاله‌دین رۆمی" له‌نوێترین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له‌به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته‌فیلمی "كۆتایی ته‌كساس"TEXAS ULTIMATE  له‌ویلایه‌تی ته‌كساس له‌وڵاتی ئه‌مریكا نمایشده‌كرێت.

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ یه‌كێكه‌ له‌و فێستیڤاڵانه‌ی جیهانی كه‌ كورته‌ فیلمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌رێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌ سینه‌ماییه‌كانی ئاكادیمیای ئۆسكار ده‌ناسێنێت.

ئه‌م فیلمه‌ كوردییه‌ ١٣ خوله‌كییه‌ له‌درێژه‌ی به‌شدارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خۆیدا مانگی مارسی ئه‌مساڵ له‌به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی مۆنتاژ له‌فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "قوڵایی گۆڕه‌پان"DEPTH OF FILD  له‌ویلایه‌تی دیله‌وێر له‌وڵاتی ئه‌مریكا نمایشده‌كرێت.

"باخه‌كه‌ی باوكم" كه‌ به‌سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی هۆتێل "رامادا" له‌شاری سلێمانی له‌هه‌رێمی كوردستان سازكراوه‌و له‌ڕێگای كۆمپانیای "ئای لۆڤ فیلم" له‌ئاستی جیهاندا بڵاوده‌كرێته‌وه‌، له‌یه‌كه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له‌به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی كورته‌ فیلمه‌كانی "گۆڵفی مۆهر"Muhr Gulf Short له‌میانه‌ی دوازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دوبه‌ی نمایشكرا.

ئه‌م فێستیڤاڵه‌ به‌نمایشی زیاتر له‌ ١٢٠ فیلم له‌سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراجۆری جیهان له‌چه‌ندین به‌شی جیاواز، له‌وانه‌: به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی "مۆهر"، به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی كورته‌ فیلمی "مۆهر"، به‌شی پێشبڕكێی "مۆهری ئیمارات"، به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی كورته‌ فیلمه‌كانی "گۆڵفی مۆهر"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "سینه‌مای جیهان"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "شه‌وانی عه‌ره‌بی"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكی "سینه‌ما بۆ منداڵان" و هه‌روه‌ها به‌شی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی "جه‌ك جێلنهال" له‌شاری دوبه‌ی له‌وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو.


PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی كورته‌فیلمی "باخه‌كه‌ی باوكم"

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket