riklam

خۆپیشانده‌ران ده‌نگی توڕه‌ی كوردانیان گه‌یانده‌ توركیا

تاراوگە‌‌ 09:50 AM - 2016-02-10
.

.

له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ بۆئه‌نقه‌ره‌ پاش نیوه‌ڕۆی ٨ ی شوباتی ٢٠١٦ سه‌ڕه‌ڕای سه‌رماو بارانێكی زۆر هه‌وادارانی (په‌یه‌گه‌و په‌یه‌ژه‌)و پلاتفۆرمی هێزه‌ دیموكراتخوازه‌كانی توركیا له‌ووڵاتانی ئه‌وروپاو حزبی چه‌په‌كانی ئه‌ڵمانیاو چه‌ندین رێكخراوی مه‌ده‌نی و كوردستانیان له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی گشتی توركیا له‌شاری نۆربێرگی ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه‌و ناڕه‌زایی ونیگه‌رانی وتوڕه‌ییان به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئاكپارتی ده‌ربڕی.

له‌گردبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین دروشمی په‌یه‌گه‌و په‌یه‌ژه‌و وێنه‌ی (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) به‌رزكرابوه‌وه‌و به‌زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی وتوركی وكوردی سۆرانی وتاری تیاخوێندرایه‌وه‌.

له‌میانه‌ی وتاره‌كاندا به‌شداربوان ره‌خنه‌یان له‌سیاسه‌تی توركیاو ئه‌ڵمانیاو ئه‌نگێلا مێركڵ گرت و رونیانكرده‌وه‌: ئه‌ڵمانیا وه‌ك قه‌ڵایه‌كی دیموكراسی ومافه‌كانی مرۆڤ له‌ئاستی كوشتاری خه‌ڵكی سڤیلی كوردا بێده‌نگه‌و سه‌ردانه‌كه‌ی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ردانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ دوقۆڵیه‌كان وه‌سفكرا بۆتوركیاو، ره‌خنه‌یان له‌وه‌گرت كه‌باس له‌پێشلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ وقه‌ڵاچۆكردنی گه‌لی كورد ناكرێت، وئه‌وپرسانه‌ ده‌كرێته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نێوانیان.

له‌په‌یامه‌كه‌یاندا داوایان له‌حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاو یه‌كێتی ئه‌وروپاكرد كه‌فشاربخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی ئه‌ردۆگان وئاكپارتی تاكۆتایی به‌سیاسه‌تی كورد كوشتن وسوتاندنی كوردستان بێنێت.

شه‌قامی ئه‌ڵمانیاشیان له‌ڕه‌وشی خراپی ناوچه‌ی جزیره‌و ئه‌وقه‌سابخانه‌یه‌ ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ڕژێمه‌كه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر به‌كورد دایناوه‌.

خۆپیشانده‌ران كه‌له‌لایه‌ن پۆلیسێكی زۆره‌وه‌ پارێزگاریان لێده‌كرا به‌چه‌ندین وێنه‌ی شه‌هیدو دروشمی ناڕه‌زایی هاواریان ده‌كرد "ئازادی بۆگه‌لی كورد بروخێ رژێمی دیكتاتۆری فاشستی توركیا، كوردستان به‌جێبێڵن" .

خۆپیشانده‌ران ده‌نگی توڕه‌یی خه‌ڵكی كوردستانیان گه‌یانده‌ كۆنسوڵیه‌تی گشتی توركیا.

شایانی باسه‌ ماوه‌ی ٣ رۆژه‌ له‌شاری نۆرنبێرگ به‌رده‌وام له‌دژی توركیا خۆپیشاندانه‌و بڕیاریشه‌ كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆش له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نۆربێرگدا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌توركیا به‌رده‌وامی هه‌بێت.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket