riklam

به‌ڤیدیۆ .. كێ بوون ئه‌وانه‌ی ئه‌فسانه‌ی كۆبانێیان كرد به‌ڕاستی ؟

کوردستان 12:51 AM - 2016-02-10
.

.

ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆبانێ بووترێت به‌ئان و ساتێك و به‌چه‌ندین سه‌عات كۆتای نایه‌ت ، ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ وابیر بكاته‌وه‌ ، هه‌موو توندڕه‌وه‌كانی جیهان له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ هێرشیان بۆبرد، به‌ڵام ئاخۆ چی له‌ناو ئه‌و شاره‌ بوو ، كه‌وا بوو بڵێسه‌ی ئاگر سه‌ری داعشی دانواند . 

 

براو خوشك ، كچ و باوك ، كچ و دایك ، دایكی خاوه‌ن دوو سێ منداڵ،  له‌وپه‌ڕی جیهانه‌وه‌ ، له‌ناو مارێنزی ئه‌مریكا، له‌كیشوه‌ری ئه‌فریقا ، له‌ناو كه‌یف و خۆشی سوید، له‌ ئیلامی رۆژهه‌ڵات و ، له‌خانه‌قینی سه‌ربه‌ره‌وه‌، له‌گه‌رمیانی جه‌رگ سوتاوی ئه‌نفال ، له‌هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامانی سیاجه‌مانه‌وه‌ له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌ سته‌مدیده‌كه‌ی كۆبانێ ئه‌فسانه‌ی كۆبانێ بوو به‌ڕاستی . 

 

له‌م گرته‌یه‌دا به‌شێك له‌دیمه‌نه‌ ناوازه‌و دووباره‌ نه‌بووه‌كانی ناو كۆبانێ به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی تاكو دوا دڵۆپی خوێن و توانا له‌ناو ئه‌وشاره‌ جه‌نگان پیشانده‌درێت . 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

 

لینكی یارمه‌تیده‌ر( بۆبینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket