riklam

عه‌بادی وه‌زیره‌كان ده‌گۆڕێت

عیراق 12:28 AM - 2016-02-10
.

.

به‌پێی هه‌واڵێكی روسیا ئه‌لیه‌وم سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ئاماژه‌ی به‌گۆڕانكاری هه‌نوكه‌ی له‌وه‌زاره‌ته‌كان و وه‌زیره‌كاندا كردوه‌ ، كه‌كه‌سانی شیاو ته‌كنۆكرات بۆ باشتركردنی بارودۆخی وڵات به‌كاربهێنرێن .

 

كه‌ناڵی روسیا ئه‌لیه‌وم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی راشكاوانه‌ داوای گۆڕانكاری هه‌نوكه‌یكردوه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان و وه‌زیره‌كان كه‌له‌لایه‌ن كوتله‌ سیاسیه‌كانیانه‌وه‌ دانراون و پێویسته‌ كه‌سانی ته‌كنۆكرات و پسپۆڕ وه‌زاره‌ته‌كان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن . 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌، حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات كه‌سانی شاره‌زاو لێهاتوو بهێنێته‌ مه‌یدانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین روبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه‌و وڵات له‌و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌یه‌ رزگار بكه‌ین . 


PUKmedia  و، سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket