riklam

مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی مامۆستا یه‌كێتی-یه‌كان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 09:52 PM - 2016-02-09
كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌ی ره‌وش و گوزه‌رانی سه‌ختی مامۆستایان بوو

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌ی ره‌وش و گوزه‌رانی سه‌ختی مامۆستایان بوو

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9-2-2016 له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 1ی رێكخستنی سلێمانی (ی ن ك) شێخ له‌تیف شێخ عومه‌ر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوبه‌رو مامۆستا یه‌كێتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی گۆبوه‌وه‌.


كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌باره‌ی ره‌وش و گوزه‌رانی سه‌ختی مامۆستایان و خستنه‌ ده‌نگی مه‌ڵبه‌ند بوو بۆ پاڵ ده‌نگی مامۆستایان.


له‌و باره‌یه‌وه‌ شێخ له‌تیف شێخ عومه‌ر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ۱ی رێكخستنی سلێمانی (ی ن ك) رایگه‌یاند: دواكه‌وتنی موچه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارێكی ناڕه‌وا ده‌زانین، هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی ده‌ربڕین مافێكی ڕه‌وایه‌، به‌ڵام پاراستنی ئاسایش و ئارامی شار ئه‌ركێكی نیشتیمانیه‌.


هه‌ر له‌و دیداره‌دا داوا له‌مامۆستایانی یه‌كێتی كرا، وه‌ك چۆن له‌ ڕابردوودا خزمه‌تی زۆریان به‌ خوێندكاران و نه‌وه‌یی كۆن و نوێ كردووه‌، ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌وه‌ زیاتر خوێندن دوا نه‌كه‌وێت تواناكانتان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket