riklam

توركیا دژ به‌كورد كونسوڵی ئه‌مریكا بانگهێشت ده‌كات

جیهان 09:40 PM - 2016-02-09
.

.

دوای ئه‌وه‌ی جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردبوو به‌لای ئه‌مریكاوه‌ یه‌په‌گه‌ تیرۆرست نیه‌ ، حكومه‌تی توركیا بانگێهشتی كونسوڵی ئه‌مریكا ده‌كات له‌ئه‌نقه‌ره‌ . 

 

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی وته‌كانی ئه‌ردۆگانی دابووه‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو ، به‌لای ئه‌مریكاوه‌ یه‌په‌گه‌ گروپێكی تیرۆرستی نیه‌ ، ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ئه‌نقه‌ره‌ بانگهێشت كراوه‌ .

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌، بانگهێشته‌كه‌ بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتانه‌ی جۆن كێربی بووه‌. 

 

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ ، ئه‌و وتانه‌ی كێربی توركیا به‌ته‌واوی تورِه‌كردووه‌و شاره‌زایان پێیانوایه‌ وه‌ڵامێكه‌ بۆ  ئه‌ردۆگان كه‌ له‌بری توركیا كوردی له‌سوریا هه‌ڵبژاردوه‌ 

 

PUKmedia  و،سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket